رۆژی (23ی ئابی 2021) زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەھاوبەشی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێرو زانکۆی تارانی پزیشکی و دامەزراوەی NHSی بەریتانی و زانکۆی تەکنیکی شیمالی لەموسڵ و زانکۆی تەکنیکی ئوستا لەنەجەف پێنجەمین کۆنفرانسی تەندوستی و زانستە پزیشکیەکان بەناونیشانی (بەرەو کۆکردنەوەی توانا پزیشکیە عیراقیەکان) لەشاری سلێمانی بەڕێوەچوو.
لەكۆنفڕانسەكەدا بەڕێز (م. نەبەز علی احمد) مامۆستا لەکۆلیژی پەرستاری زانکۆی راپەڕین بەتوێژینەوەیەکی زانستی بەشداریکرد. لەتوێژینەوەکەیدا تیشکی خستبووە سەر کاریگەری ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەسەر نەخۆشییە بەرگرییەکان (Autoimmune diseases) شایەنی باسە توێژینەوەکە بەهاوبەشی لەگەڵ م. شاخەوان ئازاد و م. ڕەمەند محمد نوسراوە. هەروەها تویژینەوەکە ئەنجامی زانستی بەرزی هەبوو لەلایەن تویژەران و لیژنەی پزیشکی.