University of Raparin Logo

سەرۆكی زانكۆی راپەڕین، سەردانی بریكاری وەزیری تەندروستی كرد

چاپکردن ئیمەیڵ

رۆژی (24ی ئابی 2021) سەرۆكی زانكۆی راپەڕین بەڕێز (پ.ی.د. موفق خالد ابراهیم) و وەفدێكی یاوەری لەزانكۆی راپەڕین، سەردانی بریكاری وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستانیان كرد لەشاری هەولێر.

لەوەزارەتی تەندروستی لەشاری هەولێر بەڕێز (د. رەهێڵ فەرەیدون) بریكاری وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەخێرهاتنی سەرۆكی زانكۆی راپەڕین و وەفدی یاوەری كرد، هەر لەچوارچێوەی سەردانەكەدا سەرۆك و وەفدی زانكۆی راپەڕین پیرۆزباییان لەبریكاری وەزیری تەندروستی كردو هیوای سەركەوتنیان بۆ خواست لەئەرك و كارەكانیداو چەندین تەوەریش گفتوگۆیان لەبارەوە كرا.