University of Raparin Logo

سەرۆكی زانكۆی راپەڕین، سەردانی بریكاری وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئاینی كرد

چاپکردن ئیمەیڵ

رۆژی (24ی ئابی 2021) سەرۆكی زانكۆی راپەڕین بەڕێز (پ.ی.د. موفق خالد ابراهیم) و وەفدێكی یاوەری لەزانكۆی راپەڕین، سەردانی بریكاری وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستانیان كرد لەشاری هەولێر.

لەوەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی لەشاری هەولێر بەڕێز (زێندین مولود خدر) بریكاری وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەخێرهاتنی سەرۆكی زانكۆی راپەڕین و وەفدی یاوەری كرد، هەر لەچوارچێوەی سەردانەكەدا سەرۆك و وەفدی زانكۆی راپەڕین پیرۆزباییان لەبریكاری وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئاینی كردو هیوای سەركەوتنیان بۆ خواست لەئەرك و كارەكانیداو چەندین تەوەریش گفتوگۆیان لەبارەوە كرا.