University of Raparin Logo

زانكۆی راپەڕین و فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێم هەماهەنگی زیاتر دەكەن

چاپکردن ئیمەیڵ

رۆژی (٢٤-٨-٢٠٢١) بەڕێز (پ.ی.د.مۆفەق خالد ئیبراهیم) سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین، و وەفدێكی یاوەری سەردانی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستانیان لەشاری هەولێر كردو لەلایەن بەڕێز (دابان شەدەڵە) جێگری لێپرسراوی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە پێشوازیان لێكرا.

لەکۆبونەوەیەكدا گفتوگۆکرا دەربارەی ڕێگاکانی پەرەپێدانی هاوکارییەکانی نێوان زانکۆی ڕاپەڕین و فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەو دروستکردنی کاری هاوبەشی زانکۆی ڕاپەرین و زانکۆ بیانییەکان، هەروەها باس لە کاریگەریەکانی کۆڤید-19 لەسەر پەروەردەو خوێندنی باڵا كراو بەڕێز (دابان شەدەڵە) پشتیوانی خۆی بۆ هاوكاریكردن و پاڵپشتیكردنی زانكۆی راپەڕین دووپاتكردەوە.