University of Raparin Logo

کۆرسێکی فێرکردنی ئەلیکترۆنی بۆ مامۆستایانی زانکۆی ڕاپەڕین كرایەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

بەمەبەستی ڕاهێنانی مامۆستایانی زانکۆی ڕاپەڕین بۆ فێرکردنی ئەلیکترۆنی، مامۆستایانی دەرچوو لەخولی فێرکردنی ئەلیکترۆنی ڕێکخراوی(IREX)ی ئەمریکی، بەهەماهەنگی لەگەڵ سەنتەری ڕاهێنانی پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمی خولێکی ٤ هەفتەیی، لە نێوان ٣/٩/٢٠٢٠ بۆ ١/١٠/٢٠٢٠ بۆ سەرجەم ستافی وانەبێژی، کە ژمارەیان سەروی ٢٢٠ مامۆستابوو، کردایەوە.

لەخولەکەدا، کە ١٠ ڕاهێنەر وانەکانیان دەوتەوە، مامۆستایان لەسەر کۆمەڵێک بابەتی گرنگ ڕاهێنانیان پێکرا، لەوانە: بەکارهێنانی ئامرازە ئەلیکترۆنی و ئۆنلاینەکان بۆ فێربوون و فێرکردن، گوگڵ وێرکسپەیس، هەڵسەنگاندن لەپرۆسەی وانەوتنەوەی ئۆنلاین و ئاوێتەدا، چۆنێتی بەشداریپێکردنی خوێندکار لە فێرکردنی ئۆنلایندا، بەڕێوەبردنی پۆلێکی ئۆنلاین.
خولەکە بۆ ماوەی ٤ هەفتە، هەفتەی ٣ ڕۆژ و ڕۆژی ٣ کاتژمێر بەڕێوەچوو و لەکۆتایی خولەکەدا هەڵسەنگاندن بۆ بەشداربووان کراو بڕوانامە بەخشرا بەبەشداربووە سەرکەوتوەکان.