University of Raparin Logo

وێرکشۆپێک بە ناونیشانی (هەڵسەنگاندن و پێداچوونەوە بە پڕۆگرامی وانەی ئینگلیزی) قۆناغی یەکەم و دووەمی بەشەکانی زانکۆی ڕاپەڕین ڕێکدەخرێت

چاپکردن ئیمەیڵ

سێنتەری پەرەپێدان و زمانی زانکۆی ڕاپەڕین بە مەبەستی هەڵسەنگاندن و پێداچوونەوە بە پڕۆگرامی وانەی ئینگلیزی وێرکشۆپێکی داخراو ڕێکدەخات. بۆ ئەم مەبەستە ژمارەیەک شارەزا و پسپۆڕی بوارەکە بانگهێشتکراون بە مەبەستی ڕاوێژ و وەرگرتنی بۆچوون و سەرەنجیان لەسەر کۆی پڕۆسەکە.

هاوپێچ بریتییە لە کارنامەی وێرکشۆپەکە و بەپێی خشتەی ناو وێنەکە لە ڕۆژی یەکشەممە، ٢٩-٨-٢٠٢١، کاتژمێر ٩:٣٠ی پێشنیوەڕۆ لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لە Language Lounge بەڕێوەدەچێت.