بڕیارە لەچەند رۆژی داهاتوودا بەمەبەستی پێدانی پێكوتەی دژە كۆڕۆنا لەزانكۆی راپەڕین بنكەیەكی كوتان بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی زانکۆی ڕاپەڕین بکرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین بەهەماهەنگی زانکۆی ڕاپەڕین بەمەبەستی کوتانی مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی زانکۆ بە پێکوتەی دژە کۆڕۆنا بنکەیەکی کوتان دەکاتەوە، لەئێستادا شوێن و پێداویستیەکانی بنکەکە ئامادەکراوەو دوای داخڵکردنی لەسیستەمی کوتان لەڕۆژانی داهاتودا تیمەکە دەستبەکاردەبێت و سهرجهم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكارانی زانكۆی راپەڕین پێكوتهی دژی كۆڕۆنایان پێدهدرێت.