ئەنجومەنی زانکۆی راپەڕین هانی مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی زانکۆمان دەدات، کە بەزووترین کات پێکوتەی دژە کۆڕۆنا وەربگرن، بەمەبەستی پاراستنی ژیانی خۆیان و دەوروبەرو سەرخستنی پڕۆسەی خوێندن.
پاڵپشت بەكۆنوسی ژمارە (1)ی ئەنجومەنی زانكۆی راپەڕین، لەرۆژی (1ی ئەیلولی 2021)دا تەوەری كارگێڕی-بڕگەی یەكەم، بڕیاردرا بە:
1. مەرجی وەرگرتنی بەشە ناوخۆیی بۆ خوێندکارانی زانکۆی راپەڕین، بریتیە لەوەرگرتنی پێکوتەی دژە کۆڕۆنا.
2. ئەنجومەنی زانکۆ لەڕۆژانی داهاتوودا کۆدەبێتەوەو تاوتوێی ڕێوشوێنی توندتر دەکات، بەمەبەستی وەرگرتنی پێکوتەی دژە کۆڕۆنا لەلایەن سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی زانکۆی راپەڕین.
بۆ زیاتر سەرخشتنی پڕۆسەی خوێندن لەزانكۆمان و پاراستنی سەلامەتی و گیانی مامۆستایان و خوێندكاران و فەرمانبەرانمان، لەرۆژانی داهاتوودا بەهاوكاری و هاوبەشی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی راپەڕین، بنكەیەكی كوتانی ڤاكسینی دژە كۆڕۆنا لەزانكۆمان دەكرێتەوە.