ئەمڕۆ پێنجشەممە (2ی ئەیلولی 2021) بەئامادەبونی بەڕێزان (د. دیار ئیبراهیم) بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی راپەڕین و (پ.ی.د. موفق خالد) سەرۆكی زانكۆی راپەڕین، و تیمێكی شارەزاو پسپۆڕ لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕین و زانكۆی راپەڕین، بنكەی وەرگرتنی ڤاكسینی دژە كۆڕۆنا لەزانكۆی راپەڕین كرایەوەو دەستكرا بەپێدانی ڤاكسین بەخوێندكاران و مامۆستایان و فەرمانبەران.
دواتریش لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن سەرۆكی زانكۆی راپەڕین و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی راپەڕین، شێوازی كاركردنی بنكەكەو گرنگی و ئامانجەكانی روونكرانەوە.
رۆژانە ئەم بنكەیە كراوە دەبێت بۆ پێدانی پێكوتەی دژە كۆڕۆنا بەمامۆستایان و خوێندكاران و فەرمانبەرانی زانكۆی راپەڕین و ئەندامانی خێزانی فەرمانبەران و مامۆستایانی زانكۆی راپەڕین.
بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی زانكۆ، پێویستە خوێندكارانی بەشە ناوخۆییەكانی ڤاكسینی دژە كۆڕۆنا وەربگرن، بۆئەوەی بتوانن بەشە ناوخۆیی وەربگرن.
ئەو كەسانەی خۆیان دەكوتن پێویستە ئەم بەڵگەنامەیەكی فەڕمیان پێبێت، یان باجی زانكۆیان پێبێت.
شوێن: سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین، نهۆمی یەكەم، بنكەی تەندروستی زانكۆ.
پێویستە ناوی خۆتان لەسیستەمی كۆتان لەم وێب سایتە تۆماربكەن و بنكەی زانكۆ هەڵبژێرن:
https://vac.health.digital.gov.krd/user/register