University of Raparin Logo

خولی پێداگۆجی بۆ نازناوی زانستی لەزانكۆی راپەڕین دەكرێتەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

مەرج و ڕێنماییەکانی بەشداریکردن لە کۆرسی پێداگۆجی بۆ نازناوی زانستی

1- خولەکە لە ناو کامپەس و بە ڕەچاوکردنی ڕێکارە تەندروستیەکان بەڕێوەدەچێت.
2- ماوەی خولەکە (6) شەش مانگ و هەفتەی (2) ڕۆژ بە شێوەی تیۆری و ڕووبەڕوو و (2) ڕۆژ بەشێوەی پڕاکتیکی دەبێت.
3- بەشداربوو مەرجە هەڵگری بڕوانامەی (ماستەر یان دکتۆرا)ی ئەکادیمی بێت لە یەکێک لەزانکۆ باوەڕپێکراوەکانی ناوەوە یان دەرەوەی هەڕێمی کوردستان. لە حاڵەتێکدا ئەگەر بڕوانامەی لە زانکۆکانی دەرەوەی وڵات بەدەستهێنابو، پێویستە بریاری یەکسانکردنی بڕوانامەی لەوەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەڕێمی کوردستان بۆ دەرچوبێت، یان پشتگیری نوسراو لەوەزارەت/ بەڕێوەبەرایەتی یەکسانکردنی بڕوانامەکان بهێنێت کە مامەڵەی یەکسانکردنی بڕوانامەکەی لەپرۆسەدایە. لەم حاڵەتەدا، تاوەکو بڕیاری یەکسانکردنی بڕوانامەکەی لەوەزارەت بۆ بەشداربوی خول دەرنەچێت یان ئەگەر بڕوانامەکەی بەئەکادیمی هەژمارنەکرا، ئەوا بڕوانامەی خولی پێداگۆجی پێنابەخشرێت. ئەگەر خوازیار لەناوەوەی هەرێم خوێندنەکەی تەواو کردبێت، پێویستە فەرمانی زانکۆیی بەخشینی بڕوانامەی لەلایەن زانکۆکەی بۆ دەرچوبێت.

4- مەرجە خوازیار توانستی زمانی ئینگلیزی بەلایەنی کەم (5) ی (IELTS Academic) یان نمرەی (٥٩) ی (TOEFL-IBT) یان نمرەی (٤١٤) ی (TOEFL-PBT) یاخود (٥٢) ی (Pearson Academic -PTE) هەبێت لەکاتی پرۆسەی پیشکەشکردن، یان بڕوانامەی ئاستی (Pre-Intermediate) لەسەنتەرەکانی زمانی زانکۆ حکومیەکانی کوردستان، کە لەسەرەتای ساڵی (٢٠١٩) بە شێوازی نوێکراوەتەوە، بەسەرکەوتویی بەدەستهێنابێت و بڕوانامەی تەواوکردنی ئاستەکەی پێبەخشرابێت. سەبارەت بەبڕوانامەی خولی زمانی ئینگلیزی سەنتەرەکانی زمانی زانکۆ حکومیەکانی کوردستان، لەسەرەتای ساڵی (٢٠١٩)-ەوە بە شێوازی نوێ کراوەتەوە، بۆ ماوەی (٣) ساڵ کاری پێدەکرێت. هەروەها تاقیکردنەوە نێودەوڵەتییەکانی زمانی ئینگلیزی وەکو (IELTS Academic, TOEFL IBT, TOEFL PBT, Pearson Academic) بۆ ماوەی (٣) ساڵ ، لەسەر بنەمای ڕێکەوتی تاقیکردنەوە، کاریان پێدەکرێت بەمەرجێک ئەو بڕوانامانەی کە ماوەی دوو ساڵیان بەسەردا تێپەڕیوە، پێویستە پێشووتر ڕاست و دروستی بۆ بڕوانامەکانیان لەزانکۆکان ئەنجامدرابێت.
5- بۆ ناونوسین، تکایە ئەم فۆڕمە پڕبکەوە. دوا کات بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکە، ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی (١١/٩/٢٠٢١) دەبێت.
فۆڕمی ناونووسین:
https://forms.gle/X63onsE7fjR8pNQF7