ئەمڕۆ (6ی ئەیلولی 2021) یەکەمین توێژینەوەی ماستەر لەبەشی كوردی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لەزانكۆی راپەڕین بەناونیشانی (ئەدەبی منداڵان لەدەڤەری ڕاپەڕیندا بەرهەمەکانی (زارا ئەحمەد جاف ) بەنمونە تاوتوێكرا.
توێژینەوەی ماستەرەكە لەلایەن خوێندکاری خوێندنی باڵای ماستەر (عمر محمد صالح) بە سەرپەرشتی (پ.ی.د صافیە محمد ئەحمەد) ئامادەكرابو و لیژنەی گفتوگۆش پێکهاتبو لەبەڕێزان سەرۆكی لیژنە (پ.د. فاضل مجید محمود) لەزانکۆی سلێمانی و ئەندامێتی بەڕێزان (پ.ی.د. هاوژین سڵیوە عیسی) لەزانکۆی کۆیەو (پ.ی.د. سەنگەر قادر شێخ محمد) لەزانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێرو (پ.ی.د. صافیە محمد ئەحمەد) ئەندام و سەرپەرشتیار لەزانکۆی ڕاپەڕین.
دوای گفتوگۆ توێژینەوەكە بەپلەی زۆرباشەی باڵا پەسەندکرا.