لەگەڵ نزیکبونەوەی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندنی ساڵی (٢٠٢١-٢٠٢٢) لەزانکۆی راپەڕین، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی زانکۆ دەستیکردوە بەئەنجامدانی ئامادەکاری پێویست بۆ سەلامەتی گیانی خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەران.
لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا سەرجەم سندوقەکانی فریاگوزای سەرەتایی سەرجەم کۆلێژەکان لەکەمپەسی ڕانیەو قەڵادزێ و بەشەناوخۆییەکان پێداویستی پزیشكی پێویستیان بۆ تەرخانكراوە، هەروەها سەرجەم تانکی و عەمبارەکانی ئاو لەھەردوو کەمپەسی ڕانیەو قەلادزێ و بەشەناوخۆییەکان پاككراونەتەوە، و ئامادەكاری تەواوكراوە بۆ پرۆسەی وەرگرتنی ڤاکسین بۆ خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەران کە لەلایەن تیمێکی تەندروستی ڕاپەڕینەوە ئەنجام دەدرێت.
لەگەڵ ئەوەشدا چەند لیژنەیەکی کارا بۆ چاودێری کافتریاو بەشەناوخۆییەکان و تاقیگەکانپێكنراون، هەروەها ھەڵمەتی ڕشاندن دژی مێرەوەکان و حشرات و رشاندنی دژە ڤایرۆس ئەنجامدراوە، و پشکنین و بەدواداچون بۆ سەرجەم بیناو باڵەخانەکانی زانکۆ و لادانی مەترسیە فیزیکی و کیمیکیەکان كراوەو پشکنین و پڕکردنەوەی ئاگرکوژێنەوەکانی زانکۆ و دروستکردنی ھۆڵێکی وانەوتنەوە لەبینای سەرۆکایەتی زانکۆ بۆ مەبەستی کردنەوەی خولەکانی تایبەت بەتەندروستی و سەلامەتی رێكخراوە.