ئەمڕۆ یەکشەممە (12ی ئەیلولی 2021) له‌هۆڵی پێشه‌وا قازی محمد لەكۆلێژی پەروەردەی زانكۆی راپەڕین، گفتوگۆی توێژینەوەی ماسته‌ری خوێندكاری باڵا (کارزان خدر اسماعیل) خوێندکاری ماستەر لەوەزارەتی پەروەردە به‌شی کوردی- زمان، به‌ناونیشانی : (پڕۆسەی فۆنۆلۆژییەکان لەزمانی منداڵی کورددا) ئەنجامدرا.
له‌كۆتایی گفتوگۆیه‌كه‌دا توێژینەوەی ماسته‌رەكە له‌لایه‌ن لیژنه‌ی گفتوگۆوه وەک خۆی وەرگیرا.
ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لەبەڕێز (پ.د. محمد عبدالفتاح حمە سعید) سەرۆکی لیژنەو بەڕێزان (پ.د.شهاب طيب طاهر) زانکۆی ڕاپەڕین -ئەندام، (پ.ی.د شێرزاد سعید صدیق) زانکۆی سۆران - ئەندام،( پ.ی.د. شیروان حسین حمد) زانکۆی ڕاپەڕین – ئەندام و سەرپەرشتار.