ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٨ی ئەیلولی ٢٠٢١، بەشی کوردی لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لە زانکۆی ڕاپەڕین، وێرکشۆپێکی بەناونیشانی (جێبەجێکردنی پڕۆگرامی نوێی خوێندنی بەشی زمانی کوردی لە ژێر ڕۆشنایی سیستەمی بۆڵۆنا) ڕێکخست.
لە سەرەتای وێرکشۆپەکەدا مامۆستا بارزان علی پیرۆت لە وتەیەکدا ئامانجی ئەنجامدانی وێرکشۆپەکەی بۆ مامۆستایان و ستافی وانەبێژی و لیژنەی زانستی بەشەکە خستەڕوو.
پاشان سێ سیمینار لە لایەن مامۆستایانی شارەزای خوێندن بە سیستەمی بۆڵۆنا پێشکەشکران، سیمیناری یەکەم لەلایەن د.نەجمەدین محمد سعید بە ناونیشانی "هەژمارکردنی کاتژمێرەکانی هەوڵدانی خوێندکار و ژمارەی یەکەکانی وانەکان و جێگیرکردنی لە کۆرسبوک" پێشکەشکرا، دواتر سیمیناری دووەم بە ناونیشانی "دەرەنجام و ئاکامەکانی فێربوون لە پڕۆگرامی خوێندندا و کارکردن بۆ بەدەستهێنانیان" لەلایەن د.جمال علی عمر پێشکەشکرا، سیمیناری سێیەم و کۆتایی لەلایەن د.کمال سمایل محمد بە ناونیشانی " پێوەر و ڕێنماییەکانی دڵنیایی جۆری و پەرەپێدانی پڕۆگرامەکانی تایبەت بە سیستەمی بۆڵۆنا" پێشکەشکرا .
بە گفتوگۆ و سەرەنجی مامۆستایان لەسەر تەوەر و باسەکان، وێرکشۆپەکە کۆتایی پێهات.