لە درێژەی چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی چالاکی وەرزش و ڕۆشنبیری بە هاوبەشی بەشی بەڕێوەبردنی کار و بەشی یاسا لە زانکۆی ڕاپەڕین، ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٨ی ئەیلولی ٢٠٢١، لە هۆڵی چالاکییەکانی زانکۆ وێرکشۆپێکیان بەناونیشانی " ڕۆلی مامۆستایان لە ئاشناکردنی خوێندکاران بەڕێکارەکانی زانکۆ " ڕێکخست.
بەر لە دەستپێکی وێرکشۆپەکە مامۆستا ابراهیم صالح لە وتەیەکدا: سوپاس و بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کرد ، دواتر ئامانجی ڕێکخستنی چالاکییەکەی بۆ ئامادەبووان خستەڕوو، هەروەک ڕۆڵی مامۆستایانی زانکۆی لە ئاشناکردنی خوێندکار بە ژینگەی زانکۆ بە فاکتەری سەرکەوتنی پڕۆسەی خوێندنی زانکۆی ناساند.
پاشان لە دوو پانێڵی وێرکشۆپەکەدا لەڕووی زانستی و دەرونییەوە باس لە ئەرک و ڕۆڵی مامۆستایانی زانکۆ لە ئاشناکردنی خوێندکار بە ژینگەی خوێندنی زانکۆ کرا، پانێڵی یەکەم لەلایەن مامۆستا هێرش فتح اللە بەڕێوەبرا، لە سیمیناری یەکەم مامۆستا خلیل انوەر حسین، باسی لە "بەرچاو ڕۆشنکردنی خوێندکاران لە هەفتەی یەکەمی دەوامدا" کرد، سیمیناری دووەمیش لەلایەن د.قادر محمد بەناونیشانی "پەیامی مامۆستا لە یەکەم وانەدا" پێشکەشکرا.
دواتر پانێڵی دووەم لەلایەن مامۆستا امین خدر احمد سەرپەرشتی کرا، لە سیمیناری یەکەمدا مامۆستا ابراهیم عمر باسی لە " ڕێنماییەکانی تایبەت بە خوێندکارانی زانکۆ" کرد، هەروەک د.هەژار قادر لە سیمیناری دووەمدا باسی لە "گونجاندنی دەرونی و کۆمەلایەتی خوێندکارانی قۆناغی یەکەم" کرد.
بە گفتوگۆی ئامادەبووان کۆتایی بە کارەکانی وێرکشۆپەکە هات.