University of Raparin Logo

فەرمانبەرێكی زانكۆی راپەڕین، كتێبێكی نوێ بڵاودەكاتەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

وەشانی نووسیار لەوەرزی نوێی کتێبەکانیدا، چامەکتێبی (نەمرەڕی)ی (پێشەوا کاکەیی) چاپ و بڵاوکردەوە.

له‌باره‌ی ئه‌م کتێبە پێشەوا کاکەیی نوسەری كتێبەكەو فەرمانبەر لەزانكۆی راپەڕین لەكۆلێژی پەروەردە ده‌ڵێت: ئەم بەرهەمە: ئەزموونێکی نوێی شیعری منە کە لە (چامە_ کتێب)ـدا خۆی دەبینێتەوە. لەمەڕ دنیای نەمری و ڕاستی و بیر و تێڕامانەوەیە کە مرۆڤی ئەمڕۆ بە شێوەیەکی گشتی لەو جیهانەی خۆی خۆی هەڵقەندووە و لە شوێنێکی دیکە خۆی چاندۆتەوە. باس لە دنیای مرۆڤە کە جووڵەی جووڵەیەکی دیکەیە. بە واتایەکی تر، مرۆڤێکی ئامێرە و کەوتۆتە بەر سیستەمی سەرمایەداریییەوە. ئەم بەرهەمە گەڕانەوەیەوە بۆ مێژوو و هێنانەوەی مێژووی شیعری پیرانی یارسان لە سێ قۆناغی مێژووییی هۆنەرانی یارساندا و دواتر تێکەڵ بە هەندێک لە شاعیران و عاریفانی ئێران و هیند و چین دەبێت و ڕۆحانییەتێکی بێلایەن دەداتە بەر باس.
پێشەوا كاكەیی هەشت بەرهەمی دیكەی چاپكراوی هەیە.