فەرمانبەرێکی زانکۆی ڕاپەڕین (١٠٠) نەمامی جۆراوجۆری بە زانکۆ بەخشی

چاپکردن

بەئامانجی خزمەتکردنی ژینگەی زانکۆ و زیادکردنی ڕووبەڕی سەوزایی، فەرمانبەرێکی زانکۆی ڕاپەڕین نزیکەی (١٠٠) نەمامی جۆراوجۆری بە زانکۆی ڕاپەڕین بەخشی .

فەمانبەر (شەماڵ سلێمان سعید) لە بەڕێوەبەرایەتی بەشەناوخۆییەکانی زانکۆ، لە چالاکییەکی ژینگە دۆستیدا و بە هەماهەنگی بەشی باخچەکان لە چوار هەڵمەتی جیاوازدا نزیکەی (١٠٠) نەمامی جۆراوجۆر و گرانبەهای لە زانکۆی ڕاپەڕین چاندووە.