ڕاپۆرت:سیامەند حمە عزیز وێنەگر:دیدەن مجید ڕۆژی ٢٦/ ١٠ / ٢٠١٤، له هەردوو کەمپەسی نوێ ی زانکۆی ڕاپەڕین لە شاری ڕانیە و قەڵادزێ، به ئامادهبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین و قائمقامی رانیەو چهندین كهسایهتی حکومی و ئهكادیمیی و بنهماڵهی خوێندکارانی دهرچوو، له مهڕاسیمێكی شایستهدا زانكۆی ڕاپەڕین پۆڵێك خوێندکاری دیكهی پێشكهش به كوردستان كرد.
مەراسیمەکە بە چەند ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان لەگەڵ سرودی نیشتیمانی "ئەی ڕەقیب" و خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستی پێکرد. دواتر وتەی سەرۆکی زانکۆ لە لایەن پرۆفیسۆر د.محمد علی عبداللە سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین پێشکەشکرا ، لە وتەکەیدا سەرۆکی زانکۆ باسی لە پلانی نوێی زانکۆ و هەوڵ و ماندوبوونی بەردەوامی ستافی زانکۆ و مامۆستایان بە ئاراستەی بایەخدان بە بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و هێنانی پڕۆگرامی خوێندنی هاوچەرخ و توێژینەوەی زانستی و کردنەوەی بەشی نوێ ی زانستی و خوێندنی باڵا کرد.
هەروەها باسی لە گەشەسەندن و بەرەوپێشچونی زانکۆی ڕاپەڕین کرد، لەو ماوە کەمەی دامەزراندنیدا وەک ئەکتیڤکردنی سەنتەری توێژینەوەو کردنەوەی سەنتەری زمانی ئینگلیزی کە چەندین مامۆستای بیانی وانەی تێدا دەڵێنەوەو کردنەوەی خولی ڕێگاکانی وانە وتنەوە بە شێوەیەکی بەردەوام و ناردنی دەستەیەک لە مامۆستایان بۆ بەشداریکردن لە خولەکانی ڕێکخراوی داد لە ئەڵمانیاو ڕێکخراوی ئایڕێکسی ئەمریکی و بەشداریکردن لە پڕۆگرامەکانی یەکێتی ئەوروپا.
پ.د. محمد علی عبداللە گوتیشی : لە ئێستا زانکۆی ڕاپەڕین لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراقەوە دانیپێدانراوەو هەروەک بووە بە ئەندام لە رێکخراوی زانکۆکانی جیهان و ڕێکخراوی زانکۆکانی ئۆراسیا ، هەروەها پەیوەندییەکی باشی لەگەل چەندین زانکۆی بیانی و عرەبی و ناوخۆییدا هەیە .
لە پاشان سهرۆكی زانكۆی ڕاپەڕین "پ.د.محمد علی عبداللە" پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستهی سهرجهم دهرچووان و كهس و كاری قوتابییان كردوو ڕایگهیاند "خوێندنی ئێوه لهماوهی چوار ساڵی ڕابردوو، بە ئامانج گەیشتووە.
لە کۆتاییدا لەلایەن ڕاگری فاکەڵتیەکانەوە بڕوانامەی بەکالۆریۆس بەشێوەی نمرە بە (٤٣٠) خوێندکاری دەرچوو بەخشرا کە ئەم ڕێژەیەی دەرچوان بڕوانامەکانیان لە سێ فاکەڵتی و شەش بەش و پسپۆڕی جیاوازە .