پڕۆگرامی سەرکردەی گەنجی عێراق بۆ ساڵی ٢٠١٥ کرایەوە.

چاپکردن

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە بەغدا ماوەی پێشکەشکردن بۆ پڕۆگرامی سەرکردەی گەنجی عێراق ڕادەگەێنیت بۆ وەرگرتنی ٢٢٥ خوێندکار لەقۆناغەکانی ئامادەیی و زانکۆدا بۆ بەشداریکردن لەپڕۆگرامی ناوازەی بەدەستهێنانی ئەزموون لەهاوینی ٢٠١٥ لە ئەمریکا

. شایەنی باسە ئەم پڕۆگرامە توانیویەتی دەرفەتی بەشداریکردن لە ( پڕۆگرامی پێگەیاندنی سەرکردە) بدات بە نزیکەی ١٤٠٠ خوێندکار ساڵی  ٢٠٠٧ ەوە. ئەم پڕۆگرامە کاردەکات لەچوارچێوەی کاری یاداشتی لەیەکتر تێگەیشتنی نێوان هەردوو وڵاتی ئەمریکا و عێڕاق بەمەبەستی  پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوانیان، هەرلەوچوارچێوەیەدا توانراوە سەرکردە گەنجە بەشداربووەکان تواناکانیان بەجۆرێک بەگەڕبخرێن کە بتوانن کاریگەری لەسەرکۆمەڵگاکانیان درووستبکەن. پڕۆگرامی سەرکردەی گەنجی عێراق بۆ خویندکارانی قۆناغی زانکۆ:
سەرجەم خەرجیەکانی ئەم پڕۆگرامە لەلایەن حکومەتی ئەمریکاوە دابیندەکرێت، ماوەی پڕۆگرامەکە پێنج هەفتەیە و لە ناو چوار ناوەندی ئەکادیمی ئەمریکی بەڕێوەدەچێت ، ئەم پڕۆگرامە تیشک دەخاتە سەر بوارەکانی، سیاسەتی گشتی، پەرەپێدان و بەرەو پێشبردنی کۆمەڵگا، زانیاری تەکنەلۆژی، سەرکردایەتیکردن، یاسا، دادپەروەری کۆمەڵایەتی ، سەرجەم وانەکان لەو ناوەندانەدا دەخوێنرێن بەشێوەی پڕاکتیکی و زارەکی. پڕۆگرامەکە تەنها ئەوخوێندکارە عێڕاقیانە دەگرێتەوە کە خاوەنی بەهرە و توانای بەهێزن. هەرپەیمانگایەك لە چوارچێوەی چەند چالاکیەکدا بەرنامەکانیان بەڕێوەدەبەن لەوانە؛ وانەی ناو پۆل، گەشتکردن و گەڕان، سەردانیکردنی شوێنە بەناوبانگەکان، ئاڵ و گۆڕی دابو نەریت و کلتوری تایبەت  بەخوێندکارەکان. مەرجەکانی بەشداریکردن بۆ خوێندکارانی قۆناغی ئامادەیی:
•    دانیشتووی عێڕاق بێت .
•    هەڵگری پاسپۆرتی جۆی G  یان A  بێت
•    خوێندکاری یەکێك لە قۆناغەکانی  1،2. 3  ی زانکۆبێت بێت لەیەکێک لەزانکۆکانی عێڕاق ، ئەو خوێندکارانە ناگرێتەوە کە لە قۆناغی یەکەمی فیربوونی زماندان لەزانکۆ.
•    لانیکەم قۆناغێکی خوێندنی زانکۆیی بمێنێت لەکاتی گەڕانەوەی خوێندکارەکە بۆ عێڕاق. لە بەرواری دەسپێکردنیەوە لە هاوینی ٢٠١٥.
•    تەمەنی بەشداربوو لەنێوان ١٨-٢٤ ساڵیدابێت .
•    خوێندکاری زانکۆیەکی پێشکەوتووی عێڕاق بێت.  پڕۆگرامی سەرکردەی گەنج بۆ خویندکارانی قۆناغی ئامادەیی: خەرجی بەشداریکردن لەم پڕۆگرامە لەلایەن حکومەتی ئەمریکاوە دابیندەکرێت،  پڕۆگرامەکە ماوەی ٤ هەفتە دەخایەنێت تایبەتە بە سەرکردە گەنجە تازەپێگەیشتووەکانی عێڕاق و ئەمریکا،  ئەوانەی کە تەمەنیان لەنێوان ١٥-١٧ ساڵیدایە. ئامانجی پڕۆگرامەکە بریتییە لە بەرەوپێشبردنی توانای گەنجە عێڕاقی و ئەمریکیەکانی بەشداربوو لە پڕۆگرامەکەدا بەتایبەت ئەوانەی بەشێوەیەکی بەرچاو گرنگی  دەدەن بە بە بەرپرسیاریێتی شارستانی، بەشداریکردن لە بەرەوپێشبردنی کۆمەڵگادا، ئاشنابوون بە باس و خواسەکانی ئەمڕۆی دونیا،بەهرەی بەهێز و توانای سەرکردایەتیکردن و هەروەها هەوڵدان بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییە جیاوازەکانی ناو کۆمەڵگای عێراقی. مەرجەکانی بەشداریکردن بۆ خوێندکارانی قۆناغی ئامادەیی:
•    لانیکەم تەمەنی ١٥ ساڵ بێت و لە ١٧ ساڵ زیاتر نەبێت.
•    لانیکەم قۆناغێکی بڕیبێت لە خوێندنی ئامادەیی بەرلەوەی پڕۆگرامەکە دەستپێبکات لە مانگی حەوتی ٢٠١٥، وەدەبێت ساڵێکی خوێندنی بمێنێت لە قۆناغی ئامادەیی لەکاتی گەڕانەوەی بۆ وڵاتەکەی خۆی (عێڕاق)
•    بەشداربوو دەبێت ڕەزامەندی تەواوی وەرگرتبێت لەلایەن ماڵەوە یان هەرلایەنێکی یاسایی بەرپرس بۆ ئەوەی بەشداری بکات لە پڕۆگرامەکە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
•    بەشداربوو دەبێت هەڵگری رەگەزنامەی عێراقی بێت و داننیشتووی عێڕاق بێت ( ئەو بەشداربووانەی هەڵگری رەگەزنامەی دووەمی ئەمریکین مافی بەشداریکردنیان نابێت لە پڕۆگرامەکەدا) دوامۆلەت بۆ پێشکەشکردن 10/12/2014
بۆ زانیاری دەربارەی پڕۆگرامەکە و چۆنیەتی پێشکەشکردن سەردانی ئەم لینکە بکەن :

http://iraq.usembassy.gov/ileyp.html