بڕیارێک لە بەرژەوەندی خوێندکارانی دەرنەچووی پۆلی ١٢ دەدرێت

چاپکردن

وەزارەتی پەروەردە لەبارەی خوێندکارانی پۆلی ١٢ ەوە کە خولی دوووەم کە لە یەک وانە یاخود دوو وانە دەرنەچوون بڕیارێک دەدات و ڕایدەگەیەنێت، دەتوانن ساڵی داهاتوو تەنها تاقیکردنەوەی ئەو وانانە بکەنەوە کە تیایدا کەوتوون .

کەمال نوری بەرێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای شاری سلێمانی رایگەیاند:" ئەوخوێندکارانەی ئەمساڵ لەقۆناغی ١٢ی ئامادەییدا لەیەک وانەدا یاخود دوو وانەدا دەرنەچوون دەتوانن بۆ ساڵی داھاتوو تاقیکردنەوە تەنھا لەو وانەیەدا بکەنەوە کەساڵی رابردوو دەرنەچوون.

تەئکدیشی کردەوە:" خوێندکاران دەتوانن ماوەی ٧ ساڵ لەسەر یەک لەو بریارە سوود مەند بن دەتوانن ھاوشێوەی خوێندکاری دەرەکی دەوام نەکەن و تەنھا بەشداریی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ بکەن".

وتیشی:" ئەگەر لەو وانەیەدا دەرچوون دواتر نمرەکە دەخرێتە سەرکۆنمرەی خوێندکار و لەگەڵ  نمرەی وانەکانی دیکە کۆنمرەی بۆی ئەژمار دەکرێت.