ئەنجامی کۆتایی ناوی پاڵێوراوان بۆ خوێندنی ئێواران لە زانکۆی ڕاپەڕین ڕاگەیەنرا

چاپکردن

ئەنجامی کۆتایی ناوی پاڵێوراوان بۆ خوێندنی ئێواران لە فاکەڵتی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی ڕاپەڕین بۆ بەشەکانی (زمانی کوردی، زمانی عەەربی ، بیرکاری ، زانستی گشتی) بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٥-٢٠١٦ ڕاگەیەندرا .

١- خوێندکارانی پاڵێوراو دەتوانن لە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٣١ / ١٠ / ٢٠١٥ بۆ ماوەی دوو هەفتە تا ڕۆژی ١٢ / ١١ / ٢٠١٥ ڕۆژانە لە کاتژمێر (٥) ی ئێوارە سەردانی تۆمارگای/ئێوارانی فاکەڵتی پەروەردەی بنەڕەت بکەن بە مەبەستی پەیوەندی کردن.

٢-هەر خوێندکارێک لەو ماوەیە دا سەردانی تۆمارگای فاکەڵتی نەکات پاڵاوتنەکەی هەڵدەوەشێتەوە لەلایەن لیژنەی باڵاوە.

پێداویستیەکان:

١- (٦) وێنەی ڕەنگاوڕەنگ.

٢- کۆپی ناسنامەی باری شارستانی.
٣- ڕەگە زنامەی عێراقی.

٤- کارتی زانیاری.

 

بۆ بینینی ناوەکان لێرە کلیک بکە