بڕیارە لەچەند رۆژی داهاتوودا بەمەبەستی پێدانی پێكوتەی دژە كۆڕۆنا لەزانكۆی راپەڕین بنكەیەكی كوتان بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی زانکۆی ڕاپەڕین بکرێتەوە.
وێرکشۆپی هەڵسەنگاندن و پێداچوونەوە بە پڕۆگرامی زمانی ئینگلیزی بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ، ڕێکەوتی ٢٩-٨-٢٠٢١، لە هۆڵی Language Lounge لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت وێرکشۆپی هەڵسەنگاندن و پێداچوونەوە بە پڕۆگرامی زمانی ئینگلیزی قۆناغی یەکەم و دووەمی بەشەکانی زانکۆ بەڕێوەچوو. ئەم وێرکشۆپە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی سێنتەری پەرەپێدان و زمانەوە ڕێکخرابوو و تێیدا ژمارەیەک لە مامۆستایانی پسپۆڕ و شارەزای بواری زمانی ئینگلیزی ئامادەبوون بەمەبەستی وەرگرتنی ڕا و بۆچوونیان لەبارەی پڕۆگرامەکە.
سێ مامۆستای زانكۆی راپەڕین، توێژینەوەیەكی زانستیان بڵاوكردەوە
سێ مامۆستای بەشی مێژوو لەكۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی راپەڕین، توێژینەوەیەكی هاوبەشی زانستیان لەتازەترین ژمارەی گۆڤاری زانكۆی هەڵەبجەدا بڵاوكردەوە.
بابەتی تر...
- وێرکشۆپێک بە ناونیشانی (هەڵسەنگاندن و پێداچوونەوە بە پڕۆگرامی وانەی ئینگلیزی) قۆناغی یەکەم و دووەمی بەشەکانی زانکۆی ڕاپەڕین ڕێکدەخرێت
- کۆرسێکی فێرکردنی ئەلیکترۆنی بۆ مامۆستایانی زانکۆی ڕاپەڕین كرایەوە
- زانكۆی راپەڕین و فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێم هەماهەنگی زیاتر دەكەن
- سەرۆكی زانكۆی راپەڕین، سەردانی بریكاری وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئاینی كرد