بەئامانجی پەرەپێدانی ئاستی زمانی ئینگلیزی و ئامادەکردنی خوێندکاران بۆ چۆنیەتی نوسینی ئەکادیمی (Academic writing)، لەچەند رۆژی رابردوودا سەرۆکی بەشی زمانی ئینگلیزی (پ.ی.د. جمال علی عمر) و سەرۆکی بەشی زانستی تاقیگەی پزیشکی (د. کـەژاڵ شێخ محمد ابراهیم) بە ئامادەبوونی بەڕێزان سەرۆکی لیژنەی زانستی (پ.ی.د. احمد فرحان شلال) و ئەندامی لیژنەی زانستی ( د. ڕزگار قادر پیرۆت) لەبەشی زانستی تاقیگەی پزیشکی کۆبونەوەیان ئەنجامدا.
"لە ئەمڕۆوە پرۆسەى گواستنەوەو دابەزینی خوێندکاران بۆ ساڵی نوێى خوێندن بە شێوازى ئۆنلاین دەستپێدەکات"
لە ئەمڕۆوە پرۆسەى گواستنەوەو دابەزینی خوێندکاران بۆ ساڵی نوێى خوێندن بە شێوازى ئۆنلاین دەستپێدەکات
بهڕێوهبهرایهتی تۆماری گشتی زانكۆمان ئاگاداری سهرجهم ئهو خوێندكارانه دهكاتهوه كه مهبهستیانه پرۆسهی گواستنهوه و دابهزین ئهنجامبدهن پێویسته له چوارچێوهیی ڕێنماییهكانی گواستنهوه دابهزین ئهم پرۆسهیه ئهنجام بدهن وه بەمەبەستى ئاسنکارى بۆ خوێندکاران پرۆسەى گواستنەوەو دابەزینى خوێندکاران لەنێوان زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بە شێوازى ئۆنلاین و لە ڕێگەى پلاتفۆڕمى تایبەت بە گواستنەوەو دابەزین ئەنجام دەدرێت، لەڕێگەى لینکى (registrationspu.com/student) پێویست ناکات هیچ خوێندكارێك سەردانى وەزارەت و زانکۆکان بکات بۆ ئەم پرۆسەیە.
وێركشۆپێك دەربارەی چارەسەری كێشەكانی بینا بەڕێوەچوو
ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە (11ی تەمموزی 2021) لەهۆڵی چالاكییەكانی زانكۆی راپەڕین، كۆمپانیای كالەكیم بەهاوبەشی بەشی ئەندازیاری شارستانی زانكۆی راپەڕین وێركشۆپێك بەناونیشانی (بابەتە پەیوەندیدارەكانی پەیوەست بەچارەسەری كێشەكانی بینا) رێكخست.