University of Raparin Logo

وێركشۆپێك دەربارەی جێبەجێكردنی بۆڵۆنا پڕۆسێس بەڕێوەچوو

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ یەكشەممە (27ی حوزەیرانی 2021) بەشی بیركاری لەكۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت وێركشۆپێكی زانستی لەژێر ناونیشانی (TOWARDS THE IMPLEMENTATION OF BOLOGNA PROCESS AT THE DEPARTMENT OF MATHEMATICS ) رێكخست.

درێژەی بابەت

وەفدێكی زانكۆی راپەڕین سەردانی وێستگەی توێژینەوەی كشتوكاڵی گردجانی كرد

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ یەكشەممە (27ی حوزەیرانی 2021) وەفدێكی زانكۆی راپەڕین بەسەرۆكایەتی بەڕێز (پ.ی.د. موفق خالد ابراهیم) سەرۆكی زانكۆی راپەڕین، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی گردجان-یان كرد.

سەرەتا لەلایەن بەڕێز (ھیوا عبدالرحمان حمد) لێپرسراوی وێستگەی توێژینەوەی گردجان، پێشوازی لەوەفدەكەی زانكۆی راپەڕین كراو لەكۆبونەوەیەكی هاوبەش باس لەشێوازو میكانیزمی سود وەرگرتنی كۆلێژی زانستە كشتوكاڵیەكانی زانكۆی راپەڕین كرا لەوێستگەی توێژینەوەی كشتوكاڵی گردجان، و جەختیش لەسەر هەماهەنگی و هاوكاری زیاتری هەردوولا كرایەوە.
دواتریش بەشێوەیەكی مەیدانی بەشەكانی زراعەكە بەسەركرانەوەو گفتوگۆش لەبارەی شێوازی سود وەرگرتنیان بۆ پڕۆسەی خوێندنی خوێندكارانی كۆلێژی زانستە كشتوكاڵیەكان كرا.
لەسەردانەكەدا چەند مامۆستایەك لەكۆلێژی ئەندازیارییە كشتوكاڵیەكان بەشداربون كە سەردانێكی سەرەتایی بو بۆئەوەی بزانرێت بنكەی توێژینەوەكە چیان هەیەو زانكۆ چۆن دەتوانێت سودیان لێوەبگرێت و بڕیارە لەداهاتوودا بەڕەسمی زانكۆ قسە لەگەڵ وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمیش بكات لەوبارەیەوە.

یەکەم گفتوگۆی تێزی دکتۆرا لە کۆلێژی پەرستاری زانکۆی ڕاپەرین ئەنجامدرا

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١، بۆ یەکەمین جار گفتوگۆی تێزی دکتۆرای خوێندکاری خوێندنی باڵا (ڕێبوار ئەرسەلان محمد) لە کۆلێژی پەرستاری زانکۆی ڕاپەرین ئەنجامدرا.

تێزی دکتۆراکە دەربارەی " کاریگەری فێرکردنی نەخۆش بۆ هەندێک لە دەرئەجامەکانی کۆڵۆنبینی (ناضورى كۆڵۆن)، بۆ ئەو نەخۆشانەی کە ناضوری کۆڵۆنیان بۆ ئەنجام دەدرێت" بوو .

درێژەی بابەت