د.محمود عبداللە محمد، مامۆستا لەبەشی زانستی كۆمپیوتەر لەكۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لەزانكۆی راپەڕین، تازەترین توێژینەوەی هاوبەشی خۆی لەگەڵ ژمارەیەك توێژەری دیكە لەگۆڤارێكی خاوەن پیمپاكت فاكتەری (5.910) بڵاوكردەوە.
خول و پێشبڕكێی تێنس و مەلەوانی دەكرێنەوە
بڕیارە بەڕێوەبەرایەتی چالاكی وەرزش و رۆشنبیری – هۆبەی چالاكی وەرزشی هەردوو خولی تێنس و خول و پێشبڕكێی مەلەوانی بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆی راپەڕین بكاتەوە.
هەربۆیە بەڕێوەبەرایەتی چالاكی وەرزش و رۆشنبیری ئاگاداری سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆی راپەڕین دەكاتەوە، كە دەتوانن لەرۆژی دوو شەممە (21ی حوزەیرانی 2021) ەوە تا رۆژی پێنج شەممە (24ی حوزەیرانی 2021) لەسەرۆكایەتی زانكۆ، نهۆمی چوارەم، بەرێوەبەرایەتی چالاكی وەرزش و رۆشنبیری ناوەكانیان تۆمار بكەن بەمەبەستی بەشداربون لەخولەكاندا.
بەڕێوەبەرایەتی چالاكی وەرزش و رۆشنبیری
یاریدەدەرێكی توێژەر لەزانكۆی راپەڕین، كتێبێك بڵاودەكاتەوە
کەیفی چۆمانی، یاریدەدەری توێژەر لەبەشی ئەندازیاری شارستانی زانکۆی ڕاپەڕین، و نوسەرو وەرگێڕ کتێبێكی بەناونیشانی (پێناسەکان) بڵاوکردەوە.