University of Raparin Logo

زانکۆی راپەڕین و زانکۆی کوردستان لە سنە پڕۆژەکاری زانستی هاوبەشیان ڕاگەیاند

راگەیاندنی زانکۆ

ڕۆژی سێ شەممە ٢٠١٧/٢/٧، لەکۆبوونەوەیەکی ھاوبەشی ئەنجومەنی زانکۆی راپەڕین بەسەرۆکایەتی بەڕێز پڕۆفیسۆری یاریدەدەر "د.موفق خالد" سەرۆکی زانکۆ و لەگەڵ بەڕێز "د.فردین اخلاقیان " سەرۆکی زانکۆی کوردستان لەشاری سنەی ئێران و وەفدی ھاوڕێی، بڕیاری ئەنجامدانی چەندین پڕۆژەی ھاوبەشدرا.

درێژەی بابەت

وەزارەتى خوێندنی باڵا داوای دامەزراندنی سێ یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكان دەكات

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى داواى دامەزراندنى دەرچووە سێ یەکەمەکانى زانکۆ و پەیمانگاکانى ساڵى خوێندنى (٢٠١٤-٢٠١٥) دەکات.

عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند وەزارەتەکەمان لە نووسراوێكدا بە ژمارە (۲۱٦۱) كە دوێنێ دووشەممە ڕێکەوتى (٦ی شوباتی ۲۰۱۷)، بە ئیمزاى "د.یوسف گۆران" وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی كوردستان دەرچووە و بۆ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەرزكراوەتەوە، تیایدا داواى دامەزراندنى دەرچووە سێ یەکەمەکانى زانکۆ و پەیمانگاکانى ساڵى خوێندنى (٢٠١٤-٢٠١٥) دەکات، كە ژمارەکەیان (۱۱۹۷)دەرچووە.

درێژەی بابەت

سەرۆکی زانکۆی کوردستان لەسنە، سیمینارێکی لەزانکۆی راپەڕین بۆ رێکدەخرێت

بڕیارە کاتژمێر ١١:٣٠ی پێشنیوەڕۆی سێشەممە ٢٠١٧/٢/٧ لەھۆڵی چالاکیەکانی زانکۆی راپەڕین لەفاکەڵتی پەروەردەی بنەڕەت سیمینارێک بۆ بەڕێز د. فەردین ئەخلاقیان سەرۆکی زانکۆی کوردستان لەشاری سنە لەوڵاتی ئێران و وەفدێکی ھاوڕێی رێکبخرێت.
سیمینارەکە تایبەت دەبێت بەخوێندنی بەکالۆریۆس و ماستەرو دکتۆرا لەزانکۆی کوردستان و پەیوەندی ئەکادیمی ئەو زانکۆیە لەگەڵ زانکۆی راپەڕین، ھەروەھا خوێندکارانی سەرجەم بەشەکان دەتوانن بەشداری سیمینارەکە بکەن.

راگەیاندنی زانکۆی راپەڕین