University of Raparin Logo

بەشداری بکە لە ڕاپرسیەک دەربارەی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆکانی کوردستان

(روخسار محمد عمر) مامۆستا لە كولیژی پەرستاری زانكوی راپەرین لە ئێستادا خوێندکاری خوێندنی باڵا/دکتۆرایە لە وڵاتی تورکیا، پێویستی بە ئەنجامدانی ڕاپرسیەکە دەربارەی "ئاراستەی خویندكارانی زانكو لەبارەی زمانی ئینكلیزی لە كوردستان"، ئەم ڕاپرسیە لە پێنج بەش پێکهاتوە و، تەواوکردنی نزیکەی ٢٠ خولەک دەخایەنێت، دەربارەی ئاڕاستەی تۆیە وەک خوێندکارێکی زانکۆ بەرامبەر بە زمانی ئینگلیزی، ئاراستەی تۆ بەرامبەر بەو سیاسەتانەی فێرکردنی زمانی ئینگلیزی کە ئێستا لە کاردان، وە مەبەستەکانی تۆ چیە بۆ فێربونی زمانی ئینگلیزی .

خوێندکاری ئازیز دڵنیابە کە زانیارییەکانی بەڕێزت بە تەواوی پارێزراوە .

کلیک بکە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی ڕاپرسی

سوپاس بۆ بەشداری کردنت لەم ڕاپرسییە.

توێژەر

ڕوخسار محمد عمر

وەفدێکی شاری Duluth ی ئەمریکا سەردانی زانکۆی راپەڕین-یان کردو گەلەرییەکی نێودەوڵەتی کرایەوە

راگەیاندنی زانکۆ

ئەمڕۆ دوو شەممە ١٦ / ١ / ٢٠١٧، وەفدێکی شاری Duluthی ئەمریکا کە دەستەخوشکی شاری رانیەیە سەردانی زانکۆی راپەڕینیان کردو گەلەرییەکی دەستەخوشکی ھەردوو شارەکە کرایەوەو چەندین چالاکی ئەکادیمی و کەلتوریش ئەنجامدران.
کاتژمێر ٩ی سەرلەبەیانی وەفدەکە گەیشتنە سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین و لەلایەن بەڕێز پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. مۆفەق خالید سەرۆکی زانکۆ و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆو ژمارەیەک بەڕێوەبەرەوە پێشوازیان لێکرا. دواتر لەگەڵ ئەنجومەنی زانکۆ کۆبوونەوەو سەرەتا لەلایەن بەڕێز د. بەھزاد وسو حمد بەڕێوەبەری سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی راپەڕین وتاری سەرۆکایەتی زانکۆ پێشکەشکراو بەخێرھاتنی وەفدی میوان کرا، دواتر لەلایەن بەڕێز مامۆستا ئاراز رەمەزان بەڕێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و راگەیاندنی زانکۆ سیمینارێک دەربارەی زانکۆی راپەڕین پێشکەشکراو زانکۆکە بەوەفدی میوان ئاشناکرا.

درێژەی بابەت

بەداشکانی لە ٣٠% ناوەندی ئەندێشە پێشانگای کتێب لە زانکۆی ڕاپەڕین دەکاتەوە

ئاگاداری خوێنەرانی ئازیز دەکەینەوە کە ناوەندی رۆشنبیری ئەندێشە بە داشکاندنی ۳٠٪ بۆ سەرجەم چاپکراوەکانی پێشانگایەکی گەورەی کتێب لە زانکۆی ڕاپەڕین دەکاتەوە، و پێشانگاکە بۆ ماوەی ۱٠ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

لە پێشانگاکەدا بەھەزاران کتێب لەبوارە جۆراوجۆرەکان و بە چەندین زمان نمایشدەکرێن، ھەروەک کردنەوەی پێشانگاکە دەرفەتێکی باش دەبێت بۆ کاندیدانی خوێندنی باڵا لە سنورەکە بۆ دەستخستنی سەرچاوەی زانستی جۆرا و جۆر .

بەیانی رۆژی شەممە کاتژمێر( ١٠)ی سەرلەبەیانی لە فاکەڵتی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین دەکرێتەوەو ھەروەھا ڕۆژانی دواتریش پێشەنگا لە کاتژمێر (٩)ی سەرلەبەیانی تا (٧)ی ئێوارە بەردەوام دەبێت.

شوێن: شاری رانیە، زانکۆی راپەڕین، بینای کۆلێژی زانستەمرۆڤایەتییەکان.
رۆژ: شەممە ٢٠١٧/١/١٤