University of Raparin Logo

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا پلانی نوێی بۆ خوێندنی ماسته‌ر و دكتۆرا ڕاگه‌یاند

له‌ كۆبونه‌وه‌ی لێژنه‌ی باڵای خوێندنی باڵا، كه ‌یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی سه‌رجه‌م زانكۆكان بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا تێیاندا ئه‌ندامن، نه‌خشه‌رێگای نوێی خوێندنی باڵا/ ماسته‌ر و دكتۆرای په‌سندكرد.

له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، كه‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌، ڕێكه‌وتی (٢٠١٧/١/٩) له‌ دیوانی وه‌زاره‌ت به‌ڕێوه‌چوو، گفتوگۆ له‌باره‌ی ڕێنماییه‌كانی خوێندنی باڵا و نه‌خشه‌رێگه‌ی نوێی خوێندنی باڵا بریاری له‌باره‌یه‌وه‌ درا.

درێژەی بابەت

وەزارەتى خوێندنى باڵا جەخت لە جێبەجێکردنى ڕێنمایى توانستى زمان دەکاتەوە

دوێنێ یەک شەممە، ڕێکەوتى ۲۰۱۷/۱/۸ ژمارەیەک لە کاندیدەکانى خوێندنى باڵا/ ماستەر و دکتۆرا خۆپیشاندانێکیان لە بەردەم وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەنجامدا و، یادشاتنامەکیان خوێندەوەو دواتر هەڵیان کوتایە سەر دیوانى وەزارەت، بۆیە وەک خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەپێویستى دەزانین ئەم ڕونکردنەوەیە بۆ ڕاى گشتى بڵاوبکەینەوە:

۱- دواى ئەوەى بەدواداچونمان بۆ کرد، بۆمان دەرکەوت کە خۆپیشاندانەکەیان بەبێ وەرگرتنى مۆڵەت لە پارێزگار و وەزارەتى ناوخۆ ئەنجامداوەو هیچ داواکاریەکیان بۆ ئەو خۆپیشاندانە پێشکەش بەلایەنى پەیوەندیدار نەکردوە.

درێژەی بابەت

کەس وکارى شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانى سیاسى لە خوێندنى باڵا وەردەگیرێن

لە بەرامبەر خەبات و قوربانیدانى شەهیدان و ئەنفالکراوەکانى و زیندانیانى سیاسى لە مێژوى خەباتى ڕزگارى خوازى گەلەکەمان، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیارى وەرگرتنى کەس و کارى شەهیدان و ئەنفالکراوەکانى و زیندانیاى سیاسى دا.

ئەمڕۆ دوشەممە، ڕێکەوتى ۲۰۱۷/۱/۹ وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەنوسراوى ژمارە (٣٨٣) کە ئیمزاى د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەسەرەوەیەو ئاراستەى سەرجەم زانکۆکانى کردوە بڕیاریدا بە وەرگرتنى سەرجەم کەس وکارى شەهیدان و ئەنفالکراوەکان و زیندانیانى سیاسى  کە تەواوى مەرجەکانیان هەیەو ، کورسیان بۆ نەماوەتەوە بۆ خوێندنى باڵا/ ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆ حکومیەکانى هەرێمى کوردستان.

درێژەی بابەت