University of Raparin Logo

زەمالەی تورکی ٢٠١٧ بۆ خوێندنی ماستەر و دکتۆرا

پێشکەشکردنی داواکاری بۆ زەمالەی تورکی بۆ خوێندنی ماستەر و دکتۆرا لە مانگی یەکدا دەکرێتەوە،خوازیاران دەتوانن لە بەرواری ١/١٥-٢٠١٧/٢/١٧ داواکاری پێشکەش بکەن.ئەم زەمالانە بەتایبەتی تەرخان کراون بۆ خوازیاران لە سەرانسەری جیهان بۆ خوێندنی ماستەر و دکتۆرا لە تورکیا.

تەنها ئەو داواکاریانە لەبەرچاودەگیرێن کە لە ڕێگەی سیستەمی پێشکەشکردنەوە لەسەر پێگەی https://www.turkiyeburslari.gov.tr پێشکەش دەکرێن، کە تیایدا داواکاران زانیاری و بەڵگەنامەکانیان وەک داواکراوە داخڵ دەکەن.

درێژەی بابەت

ئەنجامی کۆتایی ناوی کاندیدانی خوێندنی باڵا لە زانکۆی ڕاپەڕین راگەیەنرا

راگەیاندنی زانکۆ

دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی بەرایی ناوی کاندیدانی خوێندنی باڵا ماستەر/دکتۆرا، وەرگرتنی تانەی خوازیاران لەسەر ئەنجامەکان، ڕۆژی چوار شەممە (۲۰۱۷/۱/٤) وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەنوسراوی فەرمی ئەنجامی کۆتایی ناوی کاندیدەکانی ئاراستەی سەرجەم زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان کرد، ئەمڕۆس زانکۆی راپەڕین ئەنجامی کۆتایی ناوی کاندیدەکان بۆ پڕۆسەی خوێندنی باڵا بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٦ – ٢٠١٧) لە کۆلێژ و بەشەکانی ڕاگەیاند .

درێژەی بابەت

گشتاندنی تایبەت بەتوانستی زمانی ئینگلیزی بۆ کاندیدانی ماستەر و دكتۆرا بڵاوکرایەوە

بەپێی‌ نوسراوێکی گشتاندن ژمارە (١٥١/٩) لە بەرواری ٢٠١٧/١/٤، ‌وەزارەتی‌ خوێندنی‌ باڵا و توێژینەوەی‌ زانستی‌، کە ئاراستەی گشت زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان کراوە، لە نوسراوەکەدا مەرجی توانستی زمان بۆ کاندیدانی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا بۆ ساڵی (٢٠١٦-٢٠١٧) ڕوونکراوەتەوە.

درێژەی بابەت