University of Raparin Logo

سیمینارێک دەربارەی پڕۆگرامی ئیراسمۆس مەندۆس مەرحەبا سازکرا

راگەیاندنی زانکۆ

ئەمڕۆ چوارشەممە ۲۰۱۷/۱/٤، لە زانکۆی ڕاپەڕین/کەمپەسی قەڵادزێ فاکەڵتی پەروەردە سیمینارێک دەبارەی چۆنێتی پێشکەشکردن بۆ رەوەندی سێیەمی پڕۆگرامی ئیراسمۆس مەندۆس مەرحەبا رێکخرا.

لەسیمینارەکەدا سەرەتا مامۆستا "ئاراز محمد" ئەندامی لیژنەی ئیراسمۆس مەرحەبا لە زانکۆی راپەڕین بەخێرھاتنی ئامادەبووانی کردو کورتەیەکی دەربارەی گرنگی پڕۆگرامەکە بۆ ئامادەبووان خستەڕوو.

درێژەی بابەت

زانکۆی ڕاپەڕین کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی ئەنجامدەدات

زانکۆی ڕاپەڕین / فاکەڵتی پەروەردە قەڵادزێ بە چاودێری بەڕێز (د.یوسف گۆران) وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و، بە ئامادەبوونی بەڕێز (د.موفق خالد) سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین، سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی بە ناونیشانی (کاریگەری زمان و ئەدەب لەسەر بنیادی هزری و درێژەپێدانی زانستی) ئەنجام دەدات .

لە ساڵیادی کارەساتی بۆردومانی قەڵادزێ و ڕۆژی شەهیدی زانکۆدا، بەمەبەستی گرنگیدانی زیاتر بە ڕۆڵی زمان و ئەدەب، زانکۆی ڕاپەڕین/ فاکەڵتی پەروەردە لە ڕۆژانی (٢٤-٢٥ /٢٠١٧/٤) سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی بەناونیشانی (کاریگەری زمان و ئەدەب لەسەر بنیادی هزری و درێژەپێدانی زانستی) سازدەکات، کۆنفرانسەکە بە چاودێری وەزیری خوێندنی باڵا و سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین بەڕێوەدەچێت و ماوەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت .

درێژەی بابەت

خوازیارانی پڕۆگرامی ئیراسمۆس مەرحەبا دەتوانن بەشداری كۆرسی زمانی ئینگلیزی بكەن

خوازیارانی پڕۆگرامی ئیراسمۆس مەندۆس مەرحەبا كە لەلایەن یەكێتی ئەوروپاوە پشتگیری دارایی دەكرێت و ئاڵوگۆڕی خوێندكارانە دەتوانن بەشداری کۆرسی فێربون و بەهێزکردنی زمانی ئینگلیزی بكەن لە سێنتەری زمان لە زانكۆی راپەڕین.
ئەو خوازیارانەی كە بڕوانامەی توانستی زمانی ئینگلیزیان نییە و دەیانەوێت فۆڕم بۆ پڕۆژەی ئیراسمۆس مەرحەبا پێشكەش بكەن دەتوانن بەشداری كۆرسی زمانی ئینگلیزی بكەن و بڕوانامەی كۆرسەكە كە باوەڕپێكراوە لەلایەن پڕۆگرامەکەوە بە دەستبهێنن، بەم بڕوانامەیە دەتوانن (٣٠) خاڵ لە پڕۆژەكە بەپێی ئاستەكان پێ كۆبكەنەوە.

درێژەی بابەت