ئێستا خوازیاران دەتوانن داواکاری بۆ زەمالەی هەنگاری ساڵی ٢٠١٧-٢٠١٨ پێشکەش بکەن. زەمالەکان بریتین لە خوێندنی بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرا.
ئامانجی ئەم پڕۆگرامە بریتییە لە بەرەوپێشبردنی تێگەیشتنی کەلتووری و پەیوەندییە ئابووری و سیاسیەکانی نێوان هەنگاریا و وڵاتانی تر، ئەرکی سەرەکی پڕۆگرامەکە بریتییە لەزیادکردنی ژمارەی خوێندکارە بیانیەکان لە هەنگاریا و هاندانی دامەزراوەکانی خوێندنی باڵای هەنگاریا بۆ ڕاکێشانی خوێندکارە بیانییە زیرەکەکان.لە ئێستاشدا ٤١ لەو هاوکارانەی کە خوێندکار دەنێرن بەشدارن لەم پڕۆگرامە.
سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین ساڵی نوێ پیرۆز دەکات
پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکایەتی زانکۆ
بە بۆنەی هاتنی سەری ساڵی نوێی ۲۰۱۷ وە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكاران و تەواوی خەڵكی كوردستان دەكەین، بەهەموو چین و توێژ و پێكهاتەكانییەوە، هیوادارین ساڵی نوێ ببێتە ساڵی لێبوردەیی و بەدیهاتنی هەموو ئومێد و خۆزگەكانی كوردستانیان لەپێناو قووڵكردنەوەی گیانی برایەتی و تەبایی وپێكەوە ژیان، ببێتە ساڵی بەرەوپێشچوونی پرۆسەی خوێندن وگەشەپێدانی زیاتری هەرێمی كوردستان.
فاکەڵتی پەروەردەی بنەڕەت ئەنجامی کۆتایی ناوی پاڵێوراوان و پارالێڵی بۆ خوێندنی ئێواران ڕاگەیاند
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠١٦/١٢/٢٨ ، لەدوای دەرچوونی فەرمانی وزاری و رەزامەندی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، فاکەڵتی پەروەردەی بنەڕەت لە زانکۆی ڕاپەڕین، ئەنجامی کۆتایی ناوی پاڵێوراوانی بۆ خوێندنی ئیواران بە هەردوو بەشێوەی سیستەمی (پارالێڵ ، مامۆستایانی پەروەردە) بۆ بەشەکانی ( زمانی کوردی ، زمانی عەرەبی ، زمانی ئینگلیزی ، بیرکاری ، زانستی گشتی ، زانستی کۆمەڵایەتی ) بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٦ - ٢٠١٧) ڕاگەیاند .