پڕۆگرامی هاوبەشییەکان بۆ کارکردنی باشتر لە توێژینەوەکاندا ( PEER ) پڕۆگرامێکی بەخشینی نێودەوڵەتییە، کە هاوکاری دارایی پێشکەشی زانا و ئەندازیارانی ئەو وڵاتانە دەکات کە لە پێشکەوتندان و هاوکارن لەگەڵ ئەو توێژەرانەی کە ئەمریکا پشتگیریان دەکات بۆ چارەسەری کێشەکانی پێشکەوتنی جیهان.
ئەم پرۆگرامە ئەنجامی ئەو توێژینەوانەی کە لەلایەن بریکارە زانستییەکانی ئەمریکاوە ئەنجامدراون بەکار دەهێنێت بۆ باشترکردنی ئەنجامەکانی گەشەکردن لەو وڵاتانەی کە (USAID) بریکاری ئەمریکا بۆ گەشەکردنی نێودەوڵەتی تێدایە.
پڕۆگرامەکە نەک تەنیا هانی توێژینەوەی هاوبەش و بەرزکردنەوەی ئاستی بە کارهێنانی زانست و تەکنۆلۆجیا بۆ ئامانجەکانی گەشەسەندنی (USAID)دەدات، بەڵکو پەیوەندی توێژینەوەی درێژخایەن دادەمەزرێنێت کە توانای توێژینەوەی زانستی بنیاد دەنێن و توێژینەوەی سیستەمی ژینگەیی لەو وڵاتانە بەهێز دەکات، وا لە هاوکارەکان دەکات کە ببن بە هاوبەشێکی باشتر لە گەشەسەندندا.
لە سەرەتای دەستبێکردنی (PEER)لە ساڵی ٢٠١١ وە ، ئەم پرۆگرامە پشگیری زیاترلە ٢٥٠ پرۆژەی کردوە لە ٥٠ وڵاتدا بە بڕی وەبەرهێنانی نزیکەی ٥٠ ملیۆن.
وڵاتی شیاو بۆ پێشکەشکردن : عێراق
ئامانج:(PEER)ئامانجیەتی پشتگیری ئەو پڕۆژانە بکات کە پەیوەستن بە چارەسەرکردنی کێشەکانی کەمبوونەوەی ئاوی ژێرزەوی لە عێراق کە پێشبینی دەکرێت مەترسیدارترین وڵات بێت لە خۆرهەڵاتی ناوەراست لەڕووی کەمی ئاوەوە بۆ چەند ساڵی داهاتوو.
بوارەکانی توێژینەوە:
*وەڵامدانەوەی گۆڕان کاری کەش وهەوا.
*بڵاوبوونەوە و بەکارهێنانەوە و لابردنی جۆرە بڵاوەکانی ڕووەکە ئاوییەکان.
*چاککردنەوەی ئەو زۆنگاوانەی کە مەترسیان لەسەرە.
*کاریگەری و ئەنجامەکانی زیاد بوونی شارستانیەت.
* دۆزینەوە ولابردنی ئەو مادانەی ژینگە پیس دەکەن.
*چارەسەر و کەمکردنەوەی پیسبوونی ئاو.
*باشکردنی ژێرخانی کشتوکاڵی
*تەکنۆلۆجیای بێخوێکردن (دەرهێنانی خوێ)
*کاریگەرییە کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابوورییەکانی کەمبوونەوەی ئاو و لەوانە بەکارهێنانی بۆ تەندروستی گشتی و کشتوکاڵ و تەندروستی و گەشەسەندنی پیشەسازی لە عێراق.
دوا وادەی پێشکەشکردن :
٢٠١٦/١٠/٧ داواکاری بۆ پرۆپۆزەڵ راگەیەندراوە
٢٠١٧/١/١٣ پوختەیەک لە پڕٶپۆزەڵ.
٢٠١٧/٢/٢٨ داواکارە سەرکەوتووەکان بانگهێشت دەکرێن بۆ بێشکەشکردنی تەواوی پرۆپۆزەڵەکانیان .ئەوانیتریش ئاگاداردەکرێنەوە لە قبووڵ نەبوونی پرۆپۆزەڵەکانیان.
٢٠١٧/٤/١٧ پڕٶپۆزەڵی تەواو.
سەرەتای مانگی ٨ /٢٠١٧ سەرکەوتوانی خولی ٦ پرۆگرامەکە رادەگەیەنرێت.