University of Raparin Logo

جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی به‌خشییه‌ بەڕێوەبەر و ستافی سه‌نته‌ری كار و خوێندكارانی به‌شداربوو لە خوولی ڕاهێنانی تواناكان

ڕۆژی پێنج شەممە ١٥\١٢\٢٠١٦ بەڕێز "قوباد تاڵەبانی" جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت بڕوانامه‌ی به‌شداربوونی به‌خشییه‌ خوێندكارانی به‌شداربووی خوولی سێیه‌می راهێنانی تواناكان كه‌ له‌مانگی ١٠ ی ئەمساڵ له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری كاری‌ زانكۆكانه‌وه‌ ڕێکخرابوو، خووله‌كه‌ به‌به‌شداری ١٥ زانكۆ و ٣٣٠ فێرخواز و ٤١ كۆمپانیا به‌ڕێوه‌چوو.

درێژەی بابەت

ئەنجومەنی زانکۆی راپەڕین بەشداری کۆنفرانسێک لە شاری ھەولێر دەکات

ڕاگەیاندنی زانکۆ

ڕۆژی سێشەممە ٢٠١٦/١٢/١٣ لەشاری ھەولێر ژمارەیەک لەئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆی راپەڕین بەشداریان كرد لە کۆنفرانسێکی ھاوبەشی وەزارەتی خوێندنی باڵا و وەزارەرەتی ڕۆشنبیری لەژێر ناونیشانی (لێبوردەیی، ژیان - ھەڕەشەی تیرۆرو ئەزموونی پێکەوەژیان لە ھەرێمی کوردستان).

درێژەی بابەت

داواکاری پێشکەش کردن بۆ پڕۆگرامی خوێندکاری سەرکردە بۆ ساڵی ۲۰۱۷ کراوەیە

زانیاری لەسەر پرۆگرامەکە
باڵوێزخانەی ئەمریکا لە عێراق ڕایدەگەیەنێت کە وادەی پێشکەش کردنی داواکاری بۆ پرۆگرامی خوێندکاری سەرکردە، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست بۆ ساڵی ٢٠١٧ کراوەیە. پرۆگرامەکە یەکێکە لە دەست پێشخەرییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بە مەبەستی برەودان و پێشخستنی بوارەکانی سیاسی ، ئابووری و چاکسازی کۆمەڵایەتی لە خۆرهەڵاتی ناوەراست و باکووری ئەفریقا.

پرۆگرامەکە هەلدەرەخسێنێت بۆ خوێندکارانی عێراقی تا لە ڕێگەی پرۆگرامێکی شەش هەفتەیی هاوینییەوە پەرە بە تواناکانی رابەرایەتی کردنیان بدەن لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

درێژەی بابەت