بەپێی فەرمانێکی وزاری ژمارە (١٨٠٧٣/٥) لە بەرواری ٢٠١٦/١١/٢٩، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بە مەبەستی تەرخانکردنی کورسی خوێندن بۆ وەزارەت و دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ڕێکخراوە ناحکومیەکان بە شێوەیەک لەگەڵ هەلی کار بگونجێت، وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاریدا، ساڵانە بە پێی پێویستی کار، ژمارەیەک لە کورسی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ وەزارەت و دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ڕێکخراوە ناحکومیەکان تەرخان بکات .
خولێکی تۆپی پێی فوتساڵ بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی ڕاپەڕین کرایەوە
لەچوارچێوەی چالاکیەکانی بەڕێوەبەرایەتی چالاکی وەرزشی و ڕۆشنبیری زانکۆی ڕاپەڕین، هەڵسان بەکردنەوەی خولێکی تۆپی پێی فوتساڵ بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆ، کە ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆمان تیایدا بەشدارن و خولەکەش بەشێوەی کۆکردنەوەی خاڵ بەڕێوەدەچێت.
کاندیدێکی زانکۆی ڕاپەڕین لە بولگاریا سیمینارێک لەسەر کورد پێشکەش دەکات
مامۆستا (م. کمال سمایل محمد البرزنجی) کاندیدێکی زانکۆی ڕاپەڕین لە پڕۆگرامی (Erasmus Mundus Marhaba) کە خوێندکاری دکتۆرایە لە بواری زانستی کۆمپیوتەر لە زانکۆی (UCTM) لە ووڵاتی بولگاریا.
ڕۆژی دوو شەممە ٢٠١٦/١٢/١٢ سیمینارێکی لەسەر نەتەوەی کورد بە ناونیشانی (Kurdish Nation: “The Kurds have no friends but the mountains”) پێشکەشی خوێندکارانی بیانی لە (Erasmus Projects) لەسەنتەری زمانی زانکۆی (UCTM) لە شاری سۆفیا لەووڵاتی بولگاریا کرد .
بابەتی تر...
- فاکەڵتی پەروەردە ئەنجامی بەرایی ناوی پاڵێوراوان و خوازیارانی بۆ خوێندنی ئێواران ڕاگەیاند
- وەزارەتی خوێندنی باڵا، ڕێنمایی بەرزکردنەوەی پلەی زانستی هەموارکردەوە
- وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لیستی نوێى زانکۆ باوەڕپێکراوەکانى دەرەوەى وڵاتى بڵاودەکاتەوە
- فاکەڵتی زانستەمرۆڤایەتیەکان ئەنجامی بەرایی ناوی پاڵێوراوان و خوازیارانی بۆ خوێندنی ئێواران ڕاگەیاند