زانکۆی ڕاپەڕین/فاکەڵتی زانستەمرۆڤایەتیەکان/ئێواران، ئەنجامی بەرایی ناوی پاڵێوراوانی بۆ خوێندنی ئێواران بۆ بەشەکانی (یاسا، کارگێڕی، مێژوو، جوگرافیا) بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٦-٢٠١٧) ڕاگەیاند.
بەپێی ئەنجامە بەراییەکان فاکەڵتی زانستەمرۆڤایەتیەکان/ ئێواران ناوی (٨٩) پاڵێوراو و (٧٢) خوازیاران بۆ خوێندنی ئێواران لە سەرجەم بەشەکانی فاکەلتییەکە ڕاگەیاندوووە، چاوەڕوان دەکرێت هەفتەی داهاتوو ئەنجامی کۆتایی ڕابگەیەنرێت و خوێندکاران پەیوەندی بە بەشەکانیانەوە بکەن بە مەبەستی جێ بەجێکردنی مامەڵەی وەرگرتن.
منداڵانی شەهید و ئەنفالكراوان لە پارەی خوێندن بەخشران
حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا کرێی تێچوی خوێندن لەبری منداڵانی شەهید و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی لە سەرجەم ناوەندە ئەکادیمیە ئەهلی و حكومییەكان بدات.
"بەرڤان حەمدی" بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنان و داهات لە وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان رایگەیاندوە: پێشوتر ئەو بڕیارە هەبوو، بەڵام ئێستا نوێكراوەتەوە.
زانکۆی راپەڕین، ئەنجامی ماستەر و دکتۆرا رادەگەیەنێت
راگەیاندنی زانکۆ
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠١٦/١٢/٧، زانکۆی راپەڕین ئەنجامی بەرایی ناوی کاندیدانی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٦ – ٢٠١٧) رادەگەیەنێت و ماوەی یەک ھەفتەش بۆ تانەگرتن دانراوە.
بەپێی نووسراوی ژمارە (١٤٢٣)ی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی کە رۆژی (٢٠١٦/١٢/٧) ئاڕاستەی زانکۆی راپەڕین کراوە تێیدا ئەنجامی بەرایی ناوی کاندیدانی خوێندنی ماستەرو دکتۆرای بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٦ – ٢٠١٧) پەسەندکردووە. ھەروەھا ماوەی یەک ھەفتەشی بۆ سکاڵاو تانەگراتن داناوە.