University of Raparin Logo

زانکۆی ڕاپەڕین، گفتوگۆی ماستەرنامەیەک ئەنجامدرا

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠١٦/١٢/٧ لە هۆڵی چالاکییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین، گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکاری خوێندنی باڵا (علی عبداللە محمود) ئەنجامدرا.
ماستەرنامەکە به‌ناونیشانی (دەستاودەستکردنی دەسەڵات لەلای ئاشورییەکان "٦١٢-١٢٤٤ پ.ز." لێکۆڵینەوەیەکی سیاسی شارستانییە) لەلایەن (پ.ی.د.عماد عبدالقادر محمد) مامۆستا لە زانکۆی ڕاپەڕین سەرپەرشتی توێژینەوەکە کراوە، لەرێگەی لیژنەیەکی زانستییەوە تاوتوێی ماستەرنامەکەی ناوبراو ئەنجامدرا.

درێژەی بابەت

یەکەمین بەشى زمانى سریانى لە هەرێمى کوردستان کرایەوە

بەڕێوەبەرایەتى ڕاگەیاندنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى

نوێنەرى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: کردنەوەى بەشى زمانى سریانى هەنگاوێکى گرنگ و دەسکەوتێکى گەورەیە لە کوردستان.

ئەو ڕاگەیاندنەى د.ئامانج سەعید ڕاوێژکارى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە میانەى پێشکەشکردنى وتەیەکى هات، کە بەنوێنەرایەتى د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە مەراسیمى کردنەوەى بەشى زمانى سریانى لە کۆلێژى پەروەردەى زانکۆى سەڵاحەددین پێشکەشى کرد.

درێژەی بابەت

سەرۆکی زانکۆ، بەشی ئەندازیاری شارستانی بەسەرکردەکاتەوە

ئەمڕۆ سێ شەممە ۲۰۱٦/۱۲/٦، بەڕێز( د.موفق خالد ابراهیم) سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین، بەشی ئەندازیاری شارستانی بەسەرکردەوە .
سەرۆکی زانکۆ، وێڕای پیرۆزبایی لە خوێندکارانی تازە وەرگیراوی بەشەکە، چەندین ڕێنمایی بە خوێندکارانی بەشەکەدا بۆ دەستپێکردنی قۆناغی خوێندنی زانکۆییان، هیوای خواست کردنەوەی بەشی ئەندازیاری شارستانی دەروازەیەک بێت بۆ زیاتر بەرەوپێشچون و ناساندنی زانکۆمان، توانای زانستی خوێندکارانیشی لە ئاست چاوەڕوانی زانکۆدابێت.

درێژەی بابەت