University of Raparin Logo

ناوی وەرگیراوانی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا رادەگەیەندرێت

 وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، بەپێی رێنماییەكانی وەزارەت وابڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە ۲۰۱٦/۱۲/٥ ئەنجامی بەرایی وەرگیراوانی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا راگەیەندرێت.   عەباس ئەكرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجامی بەرایی ناوی پاڵێوراوانی خوێندنی باڵا ماستەر و دکتۆرا بۆ ساڵی خوێندنی ۲۰۱٦-۲۰۱۷ ڕابگەیەنرێت.

درێژەی بابەت

زانکۆی ڕاپەڕین، گفتوگۆی ماستەرنامەیەک ئەنجامدرا

ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٠١٦/١٢/٤ لە هۆڵی چالاکییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین، گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکاری خوێندنی باڵا ( ئاوات احمد قادر ) ئەنجامدرا.
ماستەرنامەکە به‌ناونیشانی (هۆزی مەنگوڕ "١٨٨٠-١٩٤٦" توێژینەوەیەکی مێژوویی، ئابوری، کۆمەڵایەتی، سیاسییە) لەلایەن (پ.ی.د.سامان حسین احمد) مامۆستا لە زانکۆی سلێمانی سەرپەرشتی توێژینەوەکە کراوە، لەرێگەی لیژنەیەکی زانستییەوە تاوتوێی ماستەرنامەکەی ناوبراو ئەنجامدرا.

درێژەی بابەت

داواکاری بۆ پێشکەشکردنی پرۆگرامی سەردانیکردنی فولبرایت بۆ ساڵی ٢٠١٧ کراوەیە

زانیاری دەربارەی پرۆگرامەکە:

پرۆگرامی سەردانیکردنی فولبرایت ، هەل دەرەخسێنێت بۆ ٢٥ فێرخوازی عێراقی تا لەو رێگەیەوە پەرە بە تواناکانیان بدەن لە بوارەکانی پەرەسەندنی کۆلێژ ، رابەرایەتی و چالاکی ئالوگۆری کەلتوری لە دامەزراوەکانی ئەمریکا، لە بەرواری ٣٠ -٦ تا ٨ - ٩- ۲۰۱۷ . پێنج گرووپ کە هەریەکەیان پێک دێن لە پێنج فێرخواز، لە یەکێک لە دامەزراوەکانی ئەمریکا (١٠) هەفتە بەسەر دەبەن کە تێیدا ئاشنا دەکرێن بە میتۆدە نوێیەکانی فێرکردن و لێکۆڵینەوە، رێکخستنی هۆڵ، ئامادەبوون لە سێمینار و پەرەپێدانی پەیوەندی لەگەڵ فاکەڵتی و دامەزراوەکانی ئەمریکا لە ڕێگەی دانیشتنی هەفتانەوە.پرۆگرامەکە هیچ هەلێک نارەخسێنێت وە جێگایەکیش نیە بۆ لێکۆڵینەوەی تاکەکەسی.

درێژەی بابەت