University of Raparin Logo

فاکەڵتی پەروەردەی بنەڕەت ئەنجامی بەرایی ناوی پاڵێوراوانی بۆ خوێندنی ئێواران ڕاگەیاند

فاکەڵتی پەروەردەی بنەڕەت لە زانکۆی ڕاپەڕین، ئەنجامی بەرایی ناوی پاڵێوراوانی بۆ خوێندنی ئێواران بە هەردوو بەشێوەی سیستەمی (پارالێڵ ، مامۆستایانی پەروەردە) بۆ بەشەکانی ( زمانی کوردی ، زمانی عەرەبی ، زمانی ئینگلیزی ، بیرکاری ، زانستی گشتی ، زانستی کۆمەڵایەتی ) ڕاگەیاند.

بەپێی ئەنجامە بەراییەکان فاکەڵتی پەروەردەی بنەڕەت بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٦-٢٠١٧) ناوی (٢١٥) پاڵێوراوی بۆ خوێندنی ئێواران لە سەرجەم بەشەکانی فاکەلتییەکە ڕاگەیاندوووە، چاوەڕواندەکرێت هەفتەی داهاتوو ئەنجامی کۆتایی ناوی پاڵێوراوان ڕابگەیەنرێت و خوێندکاران پەیوەندی بە بەشەکانیانەوە بکەن بە مەبەستی جێ بەجێکردنی مامەڵەی وەرگرتن.

درێژەی بابەت

زانکۆی ئۆکسفۆرد زەمالەی ساڵی ٢٠١٧ پێشکەش بەو وڵاتانە دەکات کە لە گەشەسەندندان

زانکۆی ئۆکسفۆرد لە ئێستادا داواکاریەکان بۆ زەمالەی (لیوس دریفوس ویدنفێڵد و هۆفمان) و پرۆگرامی سەرکردایەتی وەردەگرێت.ئەم زەمالەیە پشتگیری تەواوی خوێندکارە بەهرەمەندەکان دەکات لەو وڵاتانەی کە لە گەشەکردندان یان ئابوریان لە گەشەکردندایە لە سەرانسەری ئەفریقا و ئاسیا و باشووری ئەمریکادا. دامەزراوەی لیوس دریفوس ئامانجی برەودانە بە کشتوکاڵ ، ئاسایشی خۆراک و پشتبەخۆبەستنێکی بەهێز و بەردەوام بەتایبەتی لەڕێگەی پەروەردە و پاڵپشتیکردنی جوتیارانەوە بەتایبەتی لەو ووڵاتانەی کە لە گەشەکردندا لە ناوچانەی کە لەسەرەوە ئاماژەیان بۆ کراوە.

درێژەی بابەت

ڕوونکردنەوەیەک بۆ ئەو خوێندکارانەی ناویان لە زانکۆی ڕاپەڕین هاتۆتەوە

زانکۆی ڕاپەڕین/بەڕێوەبەرایەتی یاسایی بۆ بەرچاو ڕوونی ئەو خوێندکارانەی ناویان لەزانکۆی ڕاپەڕین هاتۆتەوە نوسراوەکانی تایبەت بە مامەڵە یاساییەکانی وەک ( ده‌سته‌به‌ری خوێندکار بۆ خوێندنی به‌یانیان، به‌لێننامه‌ی خوێندکار/به‌یانیان، به‌لێننامه‌ی خوێندکار/ئیواران ، خشته‌ی سەردانی لیژنەی دادنووس بۆ فاکەڵتییەکان بۆ كاری بەلێننامەی خوێندکاران،  ) بڵاوکردەوە .

درێژەی بابەت