University of Raparin Logo

زانکۆی راپەڕین یاداشتی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ زانکۆی جیھان واژۆ کرد

راگەیاندنی زانکۆ

ئەمڕۆ ٢٤/ ١١ /٢٠١٦، لەکەمپەسی زانکۆی جیھان لەشاری سلێمانی لەڕێورەسمێکدا بەئامادەبوونی سەرۆکی ھەردوو زانکۆی راپەڕین و زانکۆی جیھان لەسلێمانی یاداشتی لێکتێگەیشتن لەنێوان ھەردوو زانکۆ واژۆ کرا.
سەرەتا لەلایەن سەرۆکی زانکۆی جیھان و راگری کۆلێژو سەرۆک بەشەکانی زانکۆکەوە بەگەرمی بەخێرھاتنی وەفدی زانکۆی راپەڕین کرا کە پێکھاتبوون لەبەڕێزان د. مۆفەق خالید سەرۆکی زانکۆو د. پێشەوا حەمید راگری فاکەڵتی زانستە مرۆڤایەتییەکان و د. سەنا حسن راگری کۆلێژی پەرستاری و د. بەرزان محمدامین سەرۆکی بەشی پەرستاری و مامۆستا ئاراز رەمەزان بەڕێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و راگەیاندن.

درێژەی بابەت

شێوازی پەڵپ گرتن بۆ ئەو خوێندکارانەی ناویان نەگەڕاوەتەوە

دوای ڕاگەیاندنی ناوی دەرچوان بۆ وەرگرتنیان لەزانکۆو پەیمانگەکان، بەشێک لەخوێندکاران سەرەڕای بەرزی کۆنمرەکانیان ناویان لەھیچ زانکۆو پەیمانگەیەک نەگەڕاوەتەوە، ئەو خوێندکارانە داوا لەوەزارەتی خوێندنی باڵا دەکەن کێشەکەیان بۆ چارەسەربکات.

ئەمڕۆ سێ شەممە، بەڕێوەبەری پلان و بەدواداچون لەوەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی دڵنیایی دایە ئەو خوێندکارانەی کۆنمرەیان بەرزە و بەھەر ھۆیەک بێت ناویان لەھیچ زانکۆو پەیمانگەیەک نەگەڕاوەتەوە، ئاشکرایدەکات بەهیچ شێوەیەک مافیان نافەوتێت، لەدوای پەڵپگرتن ناوەکانیان دەگەڕێتەوە.

درێژەی بابەت

پێداویستی مامەڵەى وەرگرتنی خوێندکاران لە زانکۆی ڕاپەڕین

وێڕای پیرۆزبایی و بەخێرهاتنی خوێندکاران...

خوێندکاری ئازیز ...

بۆ دەستپێکی مامەڵەی وەرگرتن، پێویستە سەردانی (ماڵپەڕی زانکۆی ڕاپەڕین/ناوەندی وەرگرتن) بکەیت بەم لینکە (https://sites.google.com/a/raparinuni.org/cao/) فۆڕمی زانیاری خوێندکار پڕبکەیتەوە و خۆت تۆمار بکەیت ، دواتر وێنەیەک لە فۆڕمەکە کۆپی بکەیت و هاوپێچی ئەم پێداویستیانەی خوارەوەی بکەیت .

درێژەی بابەت