سەنتەری ڕاهێنانی پێداگۆجی لە زانکۆی ڕاپەڕین خولێکی نوێی ڕاهێنانی پێداگۆجی بۆ خوازیارانی وەرگرتنی نازناوی زانستی دەکاتەوە، بۆ ئەم مەبەستە ئاگاداری سەرجەم خوازیاران له هەڵگرانی بروانامەی ماستەر و دکتۆرا دەکاتەوە کە ئارەزوی بەشداریكردنیان هەیه لە خولی پێداگۆجی، لەڕێگەی ئەم فۆڕمەی خوارەوە بەشێوەی ئەلکترۆنی ناوی خۆیان تۆمار بکەن، هەروەک خولەکە بە ڕەچاوکردنی تەواوی ڕێکارە تەندروستیەکان و مەرج و رێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەڕێوەدەچێت کە له خوارەوە ئاماژەیان پێکراوە.
دوو مامۆستای زانكۆی راپەڕین كتێبێكی نوێ بڵاودەکەنەوە
دوو مامۆستای بەشی جوگرافیا لە كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی راپەڕین كتێبێكی نوێیان بە زمانی کوردی بەناونیشانی (پلاندانانی هەرێمیی و ڕەهەندە جوگرافییەکانی) بڵاوكردەوە.
مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، توێژینەوەیەكی لەگۆڤارێكی ئیمپاكت فاكتەری (8.001) بڵاودەكاتەوە
مامۆستایەكی بەشی یاسا لەكۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی راپەڕین، تازەترین توێژینەوەی هاوبەشی خۆی بەگۆڤارێكی زانستی ئاستبەرزی خاوەن ئیمپاكت فاكتەری (8.001) بڵاوكردەوە.