University of Raparin Logo

زانكۆی راپەڕین، بەهاوبەشی زانكۆی كۆیە كۆنفڕانسی نێودەوڵەی "هەقە لەسێبەری مێژوودا" رێكدەخات

زانكۆی راپەڕین، بەهاوبەشی زانكۆی كۆیە كۆنفڕانسی نێودەوڵەی "هەقە لەسێبەری مێژوودا" لەرۆژانی (27 – 28 / 10 / 2021) رێكدەخات.

بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی تەوەرەكانی كۆنفڕانسەكەو رۆژە گرنگەكانی كۆنفڕانسەكە كلیك لەم لینكەی خوارەوە بكەن بۆ داونلۆدكردنی بڕۆشەری كۆنفڕانسەكە.

بڕۆشەری كۆنفڕانس

زانكۆی راپەڕین رێزلێنانی بەخشیە كارمەندێكی بنكەی تەندروستی زانكۆ

ئەمڕۆ (26ی تەمموزی 2021) سەرۆكی زانكۆی راپەڕین بەڕێز (پ.ی.د موفق خالد ابراهیم) بڕوانامەی رێزلێنانی بەخشی بەبەڕێز (علی حسن بایز) كارمەندی بنكەی تەندروستی زانكۆی راپەڕین.

بەڕێز (علی حسن بایز) یەكێك بوو لە كارمەندە دڵسۆزەكانی بنكەی تەندروستی زانكۆی راپەڕین و لەماوەی ساڵانی رابردوودا تا خانەنشینبونی خزمەتی زۆری توێژەكانی زانكۆی كردوەو لەپای خزمەت و دڵسۆزیان ئەم رێزلێنانەی پێبەخشرا.

مامۆستایه‌كی زانكۆی راپەڕین وه‌كو سه‌رپه‌رشتیارو ئەندامی ‌لیژنه‌ی گفتوگۆی توێژینەوەیەكی ماسته‌ر به‌شداریكرد

ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ (26ی تەمموزی 2021) مامۆستایه‌كی به‌شی ئه‌ندازیاری شارستانی وه‌كو سه‌رپه‌رشتیارو ئەندامی ‌لیژنه‌ی گفتوگۆی توێژینەوەیەكی ماسته‌ر به‌شداریكرد لەبواری ئەندازیاری شارستانی- بەشی بوومەلەرزە.

درێژەی بابەت