Biography
ناو: هیمداد محمود حمەصالح
ئیمەیل: hemdad_mahmwd@raparinuni.org
ژ.موبایل: ٠٧٧٠١٥٨٠٢٣٨
لە دایکبووی شاری ڕانیە، ١٥/٩/١٩٧٩.
خوێندنی سەرەتاییم لە قوتابخانەی ڕانیەی سەرەتایی تەواو کردووە و خوێندنی ناوەندیشم لە ناوەندی كێوەڕەشی تێکەڵاو تەواو کردووە. بڕوانامەی ئامادەیی بەشی زانستیم لە سلێمانی بە دەستهێناوە بە تاقیکردنەوەی دەرەکی.
لە ساڵی ٢٠٠٣ پەیمانگای تەکنیکی هەولێر بەشی کۆمپیوتەرم تەواو کرد.
ساڵی ٢٠٠٩ بڕوانامەی بەکالۆریۆسم لە بەشی فەلسەفەی زانکۆی کۆیە بەدەستهێنا.
ساڵی ٢٠١١ کۆرسی زمانی ئینگلیزیم لە وڵاتی بەریتانیا لە سەنتەری زمانی ئینگلیزی ELTC لە شاری شەففێڵد تەواو کرد.
هەر هەمان ساڵ دەستمکرد بە خوێندنی ماستەر لە بواری فەلسەفەدا لە زانکۆی شەففێڵد و لە ساڵی ٢٠١٢دا بوومە خاوەنی بڕوانامەی ماستەر.
خاوەنی کتێبێکم لە بواری فەلسەفەدا بە ناونیشانی "بونیادی بناغەیی ئیستێتیکی هێگڵ"، کە زانکۆی سەڵاحەدین و بەشی توێژینەوەی دەزگای موکریانی لە ساڵی ٢٠١٠ چاپیانکردووە. هەر لەو بوارەدا چەند توێژینەوەی دیکەی چاپنەکراوم هەیە. ئەمە وێڕای چەندین وتار و توێژینەوەی فەلسەفی و سیاسی کە لە زمانەکانی عەرەبی و ئینگلیزیەوە کردوومە بە کوردی.
لە ساڵی ١٩٩٦ وە تاکو ئێستا بە دانەبڕاوی بەشداری کاری ڕێکخراوەیی و چالاکی مەدەنیم لەگەڵ گەلێك لە ڕێکخراو و گروپە خۆبەخشەکان. یەکێکم لە دامەزرێنەرانی ڕادیۆی لاوانی ڕانیە لە ساڵی ٢٠٠٦ و ماوەی ٣ ساڵ خۆبەخشانە لەو ڕادیۆیەدا کارم کردووە. هەروەها ماوەی ٧ ساڵە دەستەی سەرپەرشتیاری فەرهەنگخانەی ڕانیە بووم و خۆبەخشانە وەك ئەندامێك لە دەستەی سەرپەرشتیاری ئەو فەرهەنگخانەیە خزمەتم بە گەنجان و فێرخوازانی ئەو دەڤەرە کردووە.
لە بواری زمانزانیدا، جگە لە زمانی دایك زمانی ئینگلیزی و عەرەبی دەزانم و لەو دوو زمانەوە چەندین وتار و نوسین و وەرگێڕدراوی چاپکرا و چاپنەکراوم هەیە. زمانی فارسی بە ئاستی ناوەند دەزانم.
بەشداری کۆرسی ڕێگاکانی وانەبێژیم کردووە لە ساڵی ٢٠١٣ و بە سەرکەوتووی تەواوم کردووە.
ئێستا لە زانکۆی ڕاپەڕین لە بەشی فەلسەفە مامۆستای یاریدەدەرم و وانەی "فەلسەفەی نوێ"، فەلسەفەی ئیسلامی لە خۆرئاوا هەروەها گفتوگۆی ئەکادیمی دەڵێمەوە.
Certificates
Certificate | Specialization | Department | Country | Year Granted |
Master | فەلسەفە | فەلسەفە | بەریتانیا | 2011-09-26 |
Bachelor | فەلسەفە | فەلسەفە | کوردستان | 2005-09-15 |
Academic Titles
Academic title | Place | Country | Year granted |
Assistant Lecturer | شەفێڵد | بەریتانیا | 2012-11-02 |
Languages
Language | Language Quality |
کوردی | Mother tongue |
عەرەبی | Good |
ئینگلیزی | Good |
فارسی | Average |
IT Skills
Software | Level of Use |
Internet | Very good |
office | Professional |
windows | Professional |
Conferences
Name of Conference | Title of Paper | Type of Presentation | Place | Country | Date |
دەرهاویشتەکانی هزری فەلسەفی و گۆڕنکاریە بەدەستهاتووەکان لە جیهاندا | ئیرهاب و داواکاری بۆ ڕیفۆرمی گوتاری ئاینی ئیسلامی | Seminar | هۆڵی چالاکییەکان | Iraq | 2019-12-16 |
الارتقاء بجودة التعلیم طریق لبناء العراق الجدید | پەروەردەی پڕاگماتی و دیدێکی ڕەخنەیی بۆ پرۆسەی پەروەردە لە هەرێمی کوردستاندا | Seminar | کلیة التربیة | Iraq | 2019-04-15 |
الارتقاء بجودة التعلیم طریق لبناء العراق الجدید | پەروەردەی پڕاگماتی و دیدێکی ڕەخنەیی بۆ پرۆسەی پەروەردە لە هەرێمی کوردستاندا | Seminar | کلیة التربیة | Iraq | 2019-04-15 |
دیداری قەڵەمێکی ئازا بۆ میرزا مەنگوڕی | میرزا مەنگوڕی هزرێکی ڕۆشنگەر | Seminar | هۆڵی چالاکییەکان | کوردستان | 2017-06-23 |
Undergraduate Teaching
Subject | Department | Stage | Academic Year |
ئەنسرۆپۆلۆجیا | فەلسەفە | First Stage | 2020-2021 |
فەلسەفەی ئیسلامی نوێ | فەلسەفە | Second Stage | 2020-2021 |
فەلسەفەی ئیسلامی لە خۆرئاوا | فەلسەفە | Third Stage | 2020-2021 |
فەلسەفەی ئیسلامی هاوچەرخ | فەلسەفە | Fourth Stage | 2020-2021 |
گفتوگۆی ئەکادیمی | فەلسەفە | First Stage | 2016-2017 |
فەلسەفەی نوێ | فەلسەفە | Second Stage | 2016-2017 |
فەلسەفەی ئیسلامی لە خۆرئاوا | فەلسەفە | Fourth Stage | 2016-2017 |