Biography
ناوی تەواوم حەسەن عەلی ئەحمەدە، لە شاری کەلادزێ لەدایک بووم. قۆناغی ئامادەیم لە قوتابخانەی ئامادەیی ئاسۆس لە قەڵادزە تەواوکردوە. دواتر لە بەشی بیرکاری کۆلێژی زانست لە زانکۆی دهۆک وەرگیرام، دوای تەواوکردنی قۆناغی یەکەم گواستمەوە بۆبەشی بیرکاری کۆلێژی زانست و تەندروستی زانکۆی کۆیە,
لە ساڵی ٢٠١٥ بڕوانامەی بەکالۆریۆسم بە پلەی سێیەم لە پۆلەکەمدا بەدەستهێنا.
ساڵی ٢٠١٧ وەک یاریدەدەری توێژەر لە بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری لە سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە دامەزرام. دوای ساڵێک خزمەت، گواستمەوە بۆ زانکۆی ڕاپەڕین.
لە ساڵی ٢٠٢٣ بڕوانامەی ماستەرم لە بیرکاری لە زانکۆی ڕاپەڕین وەرگرتووە، لە ئێستادا وەک یاریدەدەری مامۆستا لە بەشی بیرکاری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لە زانکۆی ڕاپەڕین وانە دەڵێمەوە.
My full name is Hassan Ali Ahmad. I was born in Kaladze. I graduated from Assos High School in Qaladze. Later, I was admitted to the Department of Mathematics, College of Science, University of Duhok. After completing my first year, I transferred to the Department of Mathematics, College of Science and Health, Koya University, in 2015, I graduated with a bachelor’s degree, ranking third in my class.
In 2017, I was employed as a research assistant in the Department of Information Technology at the Presidency of Koya University. After a year of service, I transferred to Raparin University.
In 2023, I received my master’s degree in mathematics from Raparin University. I am currently teaching as an assistant lecturer in the Department of Mathematics, College of Primary Education, Raparin University.