واتاى لۆگۆى زانكۆى راپه‌ڕين
١. تێكڕای ره‌نگه‌كان هێمان بۆ ره‌نگه‌كانی ئاڵای كوردستان، جگه له بنكه‌ی مه‌دالیاكه، به‌ره‌نگی سوری جه‌رگی، كه ره‌نگی ئاڵای (زانكۆی راپه‌ڕین)ه، هه‌روا به زمانی ئینگلیزی ناوی (زانكۆی راپه‌ڕین)ی له‌سه‌ر نوسراوه.
٢. خۆره‌كه.. جگه له‌وه‌ی هێمایه بۆ خۆری ئاڵای كوردستان، ئاماژه‌ی روناكییشه بۆ ناوچه كه.
٣. ژماره‌ی تیشكه‌كانی خۆره‌كه (٢٤) تیشكه، كه هێمایه بۆ رۆژانی (٢٤/٤/١٩٧٤ و ١٩٨٢)ی قه‌ڵادزێ، كه رۆژی بۆردومان و خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری شاره‌كه ده‌گه‌یه‌نێت یه‌ك له‌دوای یه‌ك، هه‌روا ساڵی (٢٠١٠)ی له‌سه‌ر نوسراوه، كه هێمایه بۆ ساڵی دامه‌زراندنی (زانكۆی راپه‌ڕین).
٤. كتـێـبــه‌كــه.. هێمـای خوێـندن و زانســت و كرانه‌وه‌یه، لاپــه‌ڕه سپییه‌كانیشی نیشــانه‌ی هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێیه له مێژووی گه‌لی كورد، هه‌روەها ژماره‌ی لاپه‌ڕه‌كانی لای راست پێنج (٥) لاپه‌ڕه و لای چه‌پ سێ (٣) لاپه‌ڕه‌یه، كه هێمان بۆ (٥/٣) رۆژی راپه‌ڕینه‌مه‌زنه‌كه‌ی ساڵی (١٩٩١)ی خه‌ڵكی باشوری كوردستان، كه له شاری رانیه‌وه ده‌ستیپێكرد. هه‌روه‌ك ناوی (زانكۆی راپه‌ڕین) له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌كانی به زمانی كوردی نوسراوه.
٥. نوكی قه‌ڵه‌مه‌كه.. هێمایه بۆ بایه‌خی قه‌ڵه‌م له زانست و په‌روه‌رده‌دا‌و، هه‌روا مه‌شخه‌ڵێكی به ره‌نگه‌كانی ئاڵای كوردستان له‌سه‌ره، كه ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی زانكۆ وه‌ك مه‌شخه‌ڵێك له‌ناوچه‌كه‌دا روناكی بڵاوده‌كاته‌وه.
٦. كۆی لۆگۆكه وه‌ك میدالیایه‌ك وایه، كه هێمایه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م زانكۆیه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ناوچه‌كه‌ی به‌خشیوه.
تیشكــی زانكــــۆی راپــه‌ڕیـن | دای له خــــاكـی كـوردنـشـیـن |
بوو به مایه‌ی شــــادی ژیـن | سه‌رفــرازی و گـــــــوڕ و تین |
له‌و رێ سه‌خت و هــه‌ورازه | بوو بـــــه خـــــــــۆری ده‌روازه |
ئـــــــومێدی نه‌وه‌ی تـــــــــــازه | بـــۆ پـێـشـكـه‌وتن كارســـــــازه |
دوای چه‌ندان خـاكـه‌ســـــاری | چــه‌وســــــــــانه‌وه‌و زۆرداری |
زانكۆی هێـمـــای رزگـــــــاری | بـــــۆ ئێمـــه بوو به دیــــــاری |
زانكـۆی ده‌ستكـه‌وتی خه‌بات | هـیــــــــــــوای دواڕۆژی وڵات |
مه‌كۆی خێر و بێر و هـــــــات | بیری گه‌ل رووناك ده‌كــــــات |
ده‌ستكــــه‌وتی پـێـنجی سێـیـه | بــــــــۆ كورد مه‌شـخـه‌ڵی رێیه |
مـــــژده‌ی بـــــــه‌ختیاری پـێـیه | بینــــایی شـــــــــــــــــارو دێـیــــه |
نوسینی : م. مصطفی سیدمینه مصطفی ئاواز : هیوا مصطفی
کلیک بکە بۆ داگرتنی لۆگۆی زانکۆی ڕاپەڕین
کلیک بکە بۆ داگرتنی سرودی زانکۆی ڕاپەڕین
کلیک بکە بۆ داگرتنی سرودی ئەی رەقیب