ئه‌م به‌ڕێوەبه‌رایه‌تییه له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی زانكۆ له ساڵی ٢٠١١ دامه‌زراوه. ئامانجی چاودێریکردنی پرۆسه‌ی دڵنیایی جۆری و زانستخوازی بەردەوامە کە له لایه‌ن کۆلێژ و به‌شه‌كانی زانكۆ به پێی ڕێنماییەکانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی جێبەجێ دەکرێت. هەموو ئەمەش لە پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی كواڵیتی خوێندنە له‌سەر ئاستی هەردوو خوێندنی به‌رایی و خوێندنی باڵا.
پرۆسه‌ی دڵنیایی جۆری بریتییه له چه‌ند چالاكیه‌كی به‌رده‌وام له پلاندانان، چاودێریكردن، به‌دواداچوون، هه‌ڵسه‌نگاندن، ڕاپۆرت نوسین و جێبه‌جێكردن، بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی خوێندن له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كان یەکانگیر بێت. هەروەک له پرۆسه‌ی دڵنیایی جۆری خوێندندا ماف و ئه‌ركی خوێندكار له ناو زانكۆ و ده‌ستەكاندا ده‌ستنیشان ده‌كرێت.
په‌ره‌پێدانی پڕۆسه‌ی دڵنیایی جۆری له ناو زانكۆكان دا یه‌كێكه له ستراتیژیه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی. له ئێستا دا پرۆسه‌ی پلەبەندی نیشتیمانی زانكۆكان وه‌ك به‌شێک له به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی و جۆرایەتی خوێندن له زانكۆكان له لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه ساڵانه جێبه‌جێده‌كرێت.
پڕۆسه‌ی دڵنیایی جۆری چه‌ند بەرنامەیەک له خۆ ده‌گرێت:
١. دڵنیایی جۆری خوێندن
٢. زانستخوازی به‌رده‌وام
٣. په‌ره‌پێدانی پڕۆگرامه‌كانی خوێندن
٤. هه‌ڵسەنگاندنی هه‌گبه‌ی مامۆستا
٥. مۆڵه‌تپێدان و متمانه‌به‌خشین
٦. فیدباکی خوێندکاران
٧. ڕیزبەندی نیشتیمانی زانکۆکان
ئەم بەرنامانە بەچەند ڕێنماییەک داڕێژراون کە لەگەڵ ئەزمونی خوێندنی باڵا لە کوردستان بگونجێن و لەگەڵ ستاندەری بەرنامەکانی زانکۆ پێشکەوتوەکانی جیهان هاوتابن، ئەم پرۆسەیە هەمیشە لەژێر چاودێری کەسانی پسپۆر‌دا جێبەجێدەکرێت و ساڵانەش پێداچونەوەی لەسەر دەکرێت و بابەتەکانی ناو ئەم بەرنامانە هەمیشە بەپێی پێویست و بەمەبەستی بەرەوپێشخستن لە گۆڕانکاریدا دەبێت و پێداچوونەوەی لەسەر دەکرێت.
جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی دڵنیایی جۆری دڵنیایی ده‌دات له:
١. ئه‌و بروانامه‌ی كه له‌لایه‌ن زانكۆكانه‌وه به خوێندكاران ده‌درێت.
٢. دڵنیایكردن له جۆری خوێندن.
٣. پشتگیریكردنی خوێندكار له كاتی وه‌رگرتنی كۆرسه‌كانیان و پارستنی مافیان.
٤. دڵنیاكردنه‌وه‌ی بازاری كار له ئاستی هونه‌ری و زانستی كادیرانی پیشه‌یی.
٥. ڕاپۆرت نوسین، پێداچونه‌وه و به‌دواداچوون، چاودێریكردن، بریاردان و هه‌ندێکجار لێكۆلینه‌وه له ناوەرۆكی وانه‌كان و جۆری وتنه‌وه‌یان.
٦. ئاراسته‌كردنی مامۆستایان له به‌ره‌وپێشبردن و په‌ره‌پێدانی ئه‌كادیمیان.
بەڕێوەبەر: سەردار عبدالله حسێن
ئیمەیڵی بەڕێوەبەرایەتی: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
ماڵپەڕی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دڵنیایی جۆری و زانستخوازی به‌رده‌وام
لیستی ناوی فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری و زانستخوازی به‌رده‌وام
ژیان حمە برایم
ناوی سیانی فەرمانبەر
ناونیشانی پیشەیی
کارەکەی
پسپۆڕی
بڕوانامە
سەردار عبدالله حسێن
مامۆستای یاریدەدەر
بەڕێوەبەر
ELT with Technology
ماستەر
ئومێد محمد خضر
ی.تێبینەری هونەری
فەرمانبەر
Database
دبلۆم
عمر محمد ابراهیم
ڕاهێنەری هونەری/3
فەرمانبەر
Database
دبلۆم
ڕاهێنەری تەکنیکی/2
فەرمانبەر
Statistics
دبلۆم
کارزان محمد رسول
ی.تاقیگەی مەشقکاری ددان
فەرمانبەر
Dental
دبلۆم
سۆنیا سیف ا‌لدین قادر
ی. توێژەر
فەرمانبەر
باخچەی منداڵان
بەکالۆریۆس