بە ڕێوەبەرایەتی سەرچاوە مرۆییەکان (خۆیەتی):
ئەم )بەڕێوەبەرایەتی( یە ڕاستەوخۆ سەر بە بەڕێز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆیە بۆ کاروباری کارگێڕی و داریی، لەلایەن بەڕێوەبەرو ستافێك فەرمانبەری شارەزا لەبواری کارگێڕی و میلاکات بەڕێوەدەبرێت.
سەرجەم ئەو فەرمانە زانکۆییانەی کە پەیوەندیان بە دامەزراندن و خانەنشینی و گواستنەوەى فەرمانبەران و مامۆستایانەوە هەیە لەم )بەڕێوەبەرایەتی( یەوە دەردەچن.
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی سەرچاوەمرۆییەکان (خۆیەتی) دەسەڵاتی هەیە نووسراو بۆ دەرەوەى زانکۆ بکات بۆ هەندێ ئیش و کارى ئاسایی.
پێکهاتەو ئیش و کاری بەڕێوەبەرایەتی خۆیەتی:
بەڕێوەبەرایەتی سەرچاوەمرۆییەکان (خۆیەتی) لەم هۆبانەی خوارەوە پێکدێت:
یەکەم- هۆبەى دەرچوو هاتوو، ئەرشیف:
ئەم هۆبەیە لە دووبەش پێکدێت:
دەرچوو هاتوو:
دەرچوو: هەر فەرمان و نووسراوێك لە سەرۆکایەتی زانکۆوە دەربچێت لەم تیانووسە (دەفتەر)ە تۆمار و ژمارە دەکرێت.
هاتوو: هەر نووسراوێك ئاڕاستەى سەرۆکایەتی زانکۆ بکرێت لەم تیانووسە (دەفتەر)ە تۆمار و ژمارە دەکرێت، پاشان بۆ ئەو شوێنە دەنێردرێت کە نووسراوەکەى ئاڕاستە کراوە.
ئەرشیف: تایبەتە بە هەڵگرتن و پاراستنی ئەرشیفی ساڵانەى بەڕێوەبەرایەتی سەرچاوەمرۆییەکان (خۆیەتی) بە هەردوو شێوەی ئەلیکترۆنی و دەستی.
دووەم- هۆبەى میلاکات:
کاری ئەم هۆبەیە بریتی یە لە ڕایی کردنی ئیش و کاری ستافی میلاکی زانکۆمان لە ڕووی پێدانی سەرمووچەو پلە بەرزکردنەوەو گۆڕینی ناونیشان و...هتد بەم شێوەی خوارەوە:
١. هەموو ئەو نووسراو و فەرمانانەى کە تایبەتن بە:
a. سەرمووچە.
b. پلە بەرزکردنەوە.
c. هێنانەوەى ڕاژە.
d. گۆڕینی ناونیشان.
e. گۆڕینی بڕوانامە.
f. پێدانی (قیدەم) پێشخستن.
g. دیاری کردنی پوختەى ڕاژەى سەرجەم ستافی میلاکی زانکۆ، ...هتد، لەڕێگەی ئەم هۆبەیەوە ڕایی دەکرێن.
2. ئاگادار کردنەوەى سەرجەم ستافی میلاکی زانکۆ (مامۆستایان و فەرمانبەران) لە هەر گۆڕانکارییەك کە بەسەر دۆخی یاساییان (مراکزهم القانونیە) دا دێت لە ڕووى مووچە و پلە و پایەی فەرمانبەرێتی.
سێیەم- هۆبەى دۆسیەى کەسیی:
ئەم هۆبەیە تایبەتە بە دروستکردن و پاراستنی دۆسیەی کەسیی سەرجەم ستافی میلاکی زانکۆمان بە هەر دوو شێوەی دەستی و ئەلیکترۆنی، هەروەها چاودێری کردنیان بە بەردەوامی.
ئەم ئەرکانەى خوارەوە جێبەجێ دەکات:
١. هەر فەمانبەر و مامۆستایەکی زانکۆ دۆسیەیەکی تایبەت بەخۆی هەیە، هەر نووسراو و فەرمانێك کە پەیوەندی هەبێت بەو فەرمانبەرە یان مامۆستایەوە دەخرێتە ناو دۆسیەکەى بەمەبەستی پاراستن و مانەوەى.
٢. دروست کردنی دۆسیەیەکی سەرەکی بۆ ئەو مامۆستاو فەرمانبەرانەى تازە دادەمەزرێن.
٣. داواکردنی دۆسیەى کەسیی بۆ ئەو کەسانەی گواستنەوەى ڕاژە دەکەن بۆ سەر میلاکی زانکۆمان.
٤. ئامادەکردنی دۆسیە بە مەبەستی ناردنی بۆ لایەنی پەیوەندیدار لە کاتی گواستنەوەى ڕاژەدا.
٥. بەدواداچوونی بەردەوامی دۆسیەکان بەمەبەستی پڕکردنەوەى هەر کەم و کوڕییەك کە لە دۆسیەکاندا هەبێت.
٦. پاراستنی نهێنی کەسیی ناو دۆسیەکان.
٧. سکان کردنی دۆسیە کەسییەکان و پاراستنیان بە شێوەی ئەلیکترۆنی.
٨. دروستکردنی دۆسیەی تایبەت بۆ ئەو کەسانەی بە شێوەی تەنسیب یان گرێبەست لەسەر میلاکی زانکۆمانن.
چوارەم- هۆبەى چاپ:
کاری ئەم هۆبەیە بریتی یە لە نوسراو کردن، هەموو نووسراوەکانی بەڕێوەبەرایەتی سەرچاوەمرۆییەکان (خۆیەتی) بە هەموو جۆرەکانییەوە لەم هۆبەیە دەنووسرێن و چاپ دەکرێن، هەروەها وەڵامدانەوەی ئەو نوسراوانەی ئاڕاستەی ئەم بەڕێوەبەرایەتی یە دەکرێن.
پێنجەم- هۆبەى داتابەیس و زانیاری:
کاری ئەم هۆبەیە بریتی یە لە کۆکردنەوەی ئامارو زانیاری ورد لەسەر سەرجەم میلاکی زانکۆمان لە مامۆستایان و فەرمانبەران بە هەموو جۆرەکانییەوە (میلاكی هەمیشەیی، گرێبەست، تەنسیب)، پاراستنی لە داتابەیسێکدا بە شێوەیەکی دروست و ڕێکوپێك، پێنەدانی زانیارییەکان بە هیچ کەس و لایەنێك بەبێ ڕەزامەندی سەروو خۆی، هەروەها بە بەردەوامی نوێکردنەوەی ئامارو زانیارییەکان بەمەبەستی هێشتنەوەیان بە شێوەیەکی وردو دروست و سود لێوەرگرتنیان لە کاتی پێویست.
وێڕای ئەرك و تایبەتمەندێتی هەریەکە لە هۆبەکانی بەڕێوەبەرایەتی سەرچاوەمرۆییەکان (خۆیەتی) کە لەسەرەوە دیاری کراون ، بە شێوەیەکی گشتی ئەم بەڕێوەبەرایەتی یە چەند ئەرکێکی دیکە ڕادەپەڕێنێت، لەوانە:
١. دەرکردنی فەرمانی زانکۆیی تایبەت بە:
a) دەست بەکاربوون.
b) دەست لەکارترازاندن.
c) مۆڵەت.
d) هەڵوەشاندنەوەو پچڕاندنی مۆڵەت.
e) گواستنەوەی ڕاژە.
f) خانەنشین کردن.
g) پێدانی لاری نەبوون بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت ڕاژەیان بگوازنەوە.
h) فەرمانی زانکۆیی تایبەت بە چەسپاندنی ڕاژەى فەرمانبەرێتی.
i) فەرمانی زانکۆیی تایبەت بە تەنسیب کردن.
j) فەرمانی زانکۆیی تایبەت بەخواستن.
٢. بەرزکردنەوەى نووسراو بۆلایەنە پەیوەندیدارەکانی سەرووى خۆی بە واژۆی سەرۆکی زانکۆ یان یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ دەبێت، سەبارەت بە هەموو ئەو ئەرك و بابەتانەى کە لە سەرەوە باس کراون یان بۆ هەر بابەتێکی دیکە کە پێى بسپێردرێت لە چوارچێوەی یاساو ڕێنماییەکان.
بەڕێوەبەری سەرچاوەمرۆییەکان (خۆیەتی) دلێر خالد حسن (مامۆستا)
07501123267
Email:
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. بەڕێوەبەری سەرچاوە مرۆییەکان (خۆیەتی)
personnelaffairs@ uor.edu.krd بەڕێوەبەرایەتی خۆیەتی
لیستی ناوی فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی خۆیەتی
ناوی سیانی فەرمانبەر
ناونیشانی پیشەیی
جۆری کار
پسپۆڕی
بڕوانامە
ژ.مۆبایل
ئیمیل
دلێر خالد حسن
مامۆستا
بەرێوەبەر
ماستەر
جوگرافیا
٠٧٥٠١١٢٣٢٦٧
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
لیستی ناوی فەرمانبەرانی هۆبەی داتابەیس و زانیاری
ناوی سیانی فەرمانبەر
ناونیشانی پیشەیی
جۆری کار
پسپۆڕی
بڕوانامە
شاڵاو مقداد عزیز ی
توێژەر- معید
لێپرسراوی هۆبە
دبلۆماسیەت و پەیوەندیە نێودەوڵەتییەکان
بەکالۆریۆس
سۆران حمد نبی
ی.تێبینەر
فەرمانبەر
کارگێری کار
بەکالۆریۆس
شلێر عبداللە حسن
نوسەر
فەرمانبەر
پەروەردەی ئیسلامی
دبلۆم
پەیمان قادر ابراهیم
ی.ت.هونەری
فەرمانبەر
سیستەمی کۆمپیوتەر
دبلۆم
لیستی ناوی فەرمانبەرانی هۆبەی دۆسیەکان
ناوی سیانی فەرمانبەر
ناونیشانی پیشەیی
جۆری کار
پسپۆڕی
بڕوانامە
دەریا سیامند مامند
توێژەر
فەرمانبەر
شوێنەواری کۆن
بەکالۆریۆس
بەهرۆز رسول باپیر
نوسەر
فەرمانبەر
کارگێڕی بانك
دبلۆم
عبدالرحمن عبداللە مصطفی
ی.توێژەر- معید
فەرمانبەر
خوێندنی ئاینی
بەکالۆریۆس
ڕێکان طە عبداللە نوسەر
فەرمانبەر
پەروەردەی ئیسلامی
دبلۆم
لیستی ناوی فەرمانبەرانی هۆبەی دەرچوو هاتوو
ناوی سیانی فەرمانبەر
ناونیشانی پیشەیی
جۆری کار
پسپۆڕی
بڕوانامە
ڕۆژگار بابکر محمد
ی.توێژەر- معید
فەرمانبەر
زمانی عەرەبی
بەکالۆریۆس
هەوار محمد عبداللە
ی.توێژەر- معید
فەرمانبەر
فەلسەفە
بەکالۆریۆس
بێستون پیرۆت حمدامین
پیشەیی-2
فەرمانبەر
کۆمپیوتەر-نێتۆرك
دبلۆم
نشتیمان احمد عبداللە
پیشەیی-2
فەرمانبەر
ئامار
بەکالۆریۆس
لیستی ناوی فەرمانبەرانی هۆبەی میلاکات
ناوی سیانی فەرمانبەر
ناونیشانی پیشەیی
جۆری کار
پسپۆڕی
بڕوانامە
هێمن عبداللە مولود
تێبینەر
فەرمانبەر
کارگێڕی یاسا
دبلۆم
ڕێژنە فاروق عبداللە
ی.توێژەر- معید
فەرمانبەر
فەلسەفە
بەکالۆریۆس
سروشت محمد رسول
نوسەر
فەرمانبەر
پەروەردەی ئیسلامی
دبلۆم
ڕزگار محمد عزیز
تێبینەر
فەرمانبەر
کارگێڕی کار
بەکالۆریۆس
سعدیە خضر رسول
مأمور تۆمار
فەرمانبەر
ناوەندی
پیشەیی یەکەم
لیستی ناوی فەرمانبەرانی هۆبەی چاپ
ناوی سیانی فەرمانبەر
ناونیشانی پیشەیی
جۆری کار
پسپۆڕی
بڕوانامە
امینە محمود عبداللە
نوسەر
فەرمانبەر
کارگێڕی کار
بەکالۆریۆس
ئاڵا عبداللە احمد
تێبینەر
فەرمانبەر
کارگێڕی کار
بەکالۆریۆس
کالێ محمد رسول
ی.توێژەر- معید
فەرمانبەر
کوردی
بەکالۆریۆس
نێرگس عبداللە حمدامین
ی.ت- هونەری
فەرمانبەر
کۆمپیوتەر
دبلۆم