سەنتەری ڕاهێنانی پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمی لە ساڵی ٢٠١٩ وەک بەڕێوەبەرایەتیەک لە زانکۆی ڕاپەڕین دامەزراوە. بەرنامەکانی پەرەپێدانی بەردەوامی تواناکانی مامۆستایان و فەرمانبەران لە چوارچێوەیەکی گەورەتری پلانی ستراتیژی زانکۆدا دێت بە ئامانجی خۆگونجاندن لەگەڵ پێشکەوتنە نێودەوڵەتییەکانی بواری فێربوون و فێرکردن و فەلسەفەی پەروەردەی سەردەمیانە. لە کاتێکدا وەزارەتی خوێندنی باڵا هەنگاوی گرنگی ناوە بۆ جێبەجێکردنی سیستەمی بۆڵۆنا لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان، زانکۆی ڕاپەڕین وەک دەسپێک و بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٨-٢٠١٩ لە پێنج بەشی زانستی سیستەمەکەی جێبەجێ کرد. لەم چوارچێوەیەدا و بە مەبەستی ئامادەکردنی مامۆستایان بۆ ئەم سیستەمە تازەیە، زانکۆمان هەڵدەستێت بە پێشکەشکردنی ڕاهێنان بۆ مامۆستایان لەم بوارانەی خوارەوەدا:
یەکەم: جێبەجێکردنی سیستەمی کردیتی ئەوروپی (ECTS).
دووەم:شێوازەکانی وانەگوتنەوەی سەردەمیانە و پەروەردەی پشتبەستوو بە کارامەیی.
سێیەم: کردنی خوێندکار بە چەقی فێربوون.
چوارەم: تەکنەلۆجیای زانیاری.
پێنجەم: بەنێودەوڵتی بوون و متمانە وەرگتن.
لە چوارچێوەی ئەو ئامانجانەی سەرەوە، زانکۆی ڕاپەڕێن هەنگاوی گرنگی ناوە و لە ساڵی خوێندنی ٢٠١٨-٢٠١٩ سیستەمی بۆڵۆنای لە ٥ بەشی زانستی جێبەجێکرد. زانکۆ لە پلانیدایە کە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٩-٢٠٢٠ ئەو سیستەمە لە چەندین بەشی تریش بکاتەوە. بێگومان ئەم سیستەمە تازەیە ئاڵنگاری نوێ لەگەڵ خۆی بۆ زانکۆ دەهێنێت. یەکێک لەو ئاڵنگارییانە کەمی شارەزایی ستافی وانەبێژی زانکۆیە بە وردەکاریەکانی سیستەمەکە و چۆنیەتی جێبەجێکردنی تا ئامانجەکانی زانکۆ بپێکێت. لەو ڕوانگەیەوە سەرۆکایەتی زانکۆ هەستا بە کردنەوەی خولی ڕاهێنانی پێداگۆجی بۆ مامۆستایان و فەرمانی کرد کە هەر مامۆستایەکی زانکۆ پێویستە بەشداری لەو خولانەدا بکات. لە ساڵی خوێندنی ٢٠١٨-٢٠١٩ مامۆستایان بە سێ گروپ بەشدارییان لە خولەکانی ڕاهێناندا کرد. بە مەبەستی بەردەوامی ئەو خولانە و خولی هاوشێوەی تر بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران، زانکۆی ڕاپەڕین لە ١/٤/٢٠١٩ فەرمانی کردنەوەی سەنتەری ڕاهێنان و پەرەپێدانی بەردەوام-ی دەرکرد و لە مانگی ٧ ی هەمان ساڵدا بەڕێوەبەرایەتی سەنتەرەکە کرایەوە و دەستبەکاربوو. شایەنی باسە، لە مانگی ١٠/٢٠١٩ بە فەرمانێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ناوی سەنتەرەکە گۆڕا بۆ سەنتەری ڕاهێنانی پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمی و لەو بەروارە بە دواوە سەنتەری ناوبراو کۆرسی پێداگۆجی بۆ ئەو مامۆستایانەی کە ناسناوی زانستییان نییە دەکاتەوە.
پەیام
بۆ ئەوەی ڕاهێنانی بەردەوام بە مامۆستایان بکرێت تا ببنە مامۆستای پێشەوەری باوەڕپێکراو بە پێی ستاندەردە پیشەییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین بۆ مامۆستایان. هەروەها بۆ ڕاهێنانی بەردەوامی فەرمانبەرانی زانکۆ تا بتوانن چالاکانە تر و ئاسانتر کارەکانی زانکۆ ڕایی بکەن.
دید
دیدی ئێمە زانکۆیەکە کە مامۆستاکانی بە تەوای ئەو کارامەییانە ئاشنا بن و پەیڕەو بکەن کە هەر مامۆستایەکی سەدەی ٢١ پێویستە بیزانێت، وە ستافێکی کارگێڕی ڕاهێنراو بە هەموو کارامەییە پێویستەکان. خەونی ئێمە زانکۆیەکە کە خوێندکاران بۆ ئەوە ئامادەبکات کە ببنە تاکی بەرپرسیار لە کۆمەڵگەدا و بتوانن بەو بڕوانامە و کارامەییانەی لە زانکۆ بەدەستیان هێناوە بژێوییەکی سەربەرزانە پەیدا بکەن. کاری لێبڕاوانە دەکەین بۆ گۆڕینی ڕێگاکانی فێرکردن و پەروەردەکردن و ئامادەکردنی نەوەکانی داهاتووی کوردستان.
ستاف
ژ | ناوی سیانی | ناونیشان | جۆری کاری پێسپێردراو | تێبینی | |
1 | م. محمد ڕسوڵ مراد | مامۆستا | بەڕێوەبەر | ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. | |
2 | کامەران عبدالرحمن محمدامین | تێبینەر | فەرمانبەر | ||
3 | دەرباز هاشم رحمن | ی.تێبینەر | فەرمانبەر | ||
4 | دانەر حمید علی | ژمێریار | فەرمانبەر / ژمێریاری ئێواران | ||
5 | یاد مینە طه | ژمێریار | مۆڵەتی خوێندن | ||
6 | ڕێباز عبدالله محمود | ژمێریار | مۆڵەتی خوێندن |
پەیوەندی
ناونیشان: نهۆمی سێیەم، باڵەخانەی سەرۆکایەتی زانکۆ، زانکۆی ڕاپەڕین، ڕانیە، کوردستان، عێڕاق.
ئیمێڵ: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.