پەیامی سەرۆکی زانکۆ
خوێنەرو خوێندکارانی ئازیز:
بەخێربێن بۆ ماڵپەری زانکۆی ڕاپەرین، بەپێویستی دەزانین سوپاستان بکەین بۆ بەهەند وەرگرتنی زانکۆی ڕاپەڕین وەک ناوەندێکی زانستی گرنگ لەناوچەکەمان کە دەبێتە پاڵنەری سەرەکی گەشەسەندنی زانستی، ئابووری و فکری لە ئێستاو داهاتوودا.
زانکۆمان ڕۆڵی گرنگ دەگێڕێت لەپرۆسەی فێرکردن، فێربون و پەروەردەدا، لەهەمان کاتدا گرنگی دەدات بەپێشکەوتنی توێژینەوەی زانستی، بارودۆخی ئابوری، کۆمەڵایەتی، تەکنۆلۆژیای سەردەم. زانکۆی ڕاپەڕین وەک هەر زانکۆیەکی جیهانی لەهەوڵدایە بۆ زیادکردن و تۆکمەکردنی چالاکیە زانستیەکانی کە دەبنە هۆی پێشکەوتنی زانستی، ئەکادیمی، و پیشەیی مامۆستا و خوێندکارانمان كە کاردەکەنە سەر ئاستی نێودەوڵەتی زانکۆی ڕاپەڕین. ڕۆڵی زانکۆ گرنگە نەک تەنها لەلایەنی زانستی و ئەکادیمیدا بەڵکو کاریگەری ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر هەموو سێكتەرەکانی دیكەدا، بۆیە زانکۆمان لەپلانی ستراتیژیدایە گرنگی بدات بەئامادەکردن و ڕاهێنانی خوێندکاران بۆ بازاڕی کارو دابینکردنی پێوویستیەکانی بازارو کردنەوەی بەشی تازەو گونجاو بۆ دەڤەری ڕاپەڕین و هەرێمی کوردستان.
پێگەیاندنی نەوەیەكی ڕۆشنبیر لەجیهانی ئەمڕۆدا زۆر گرنگە بۆ دانەبڕان لەپێشکەوتنە ئابوری و تەکنەلۆژییەکانی جیهان و خۆگونجاندن لەگەڵ پێشکەوتنە سەردەمییەکان و گۆڕانکاریە خێراکاندا. زانکۆمان ڕۆڵ دەگێڕیت لەئامادەکردنی دەستەی کار کە لەپێشبڕکێ و پێویستی بازاردا بگونجێت.
لەپلانی چوار ساڵەی زانکۆماندا گرنگی دەدەین بەنوێکاری لەپڕۆگرامەکانی خوێندن و کردنەوەی بەشی تازەو سەردەمیانە کە لەگەڵ بازاری کاردا گونجاوبن، و هەڵدەدەین کاربکەین لەسەر فراوانکردنی پڕۆژەکانی زانکۆمان بۆ ڕەخساندنی هەڵی کار بۆ خوێندکاران و دانیشتوانی دەڤەرەکەمان.
پ.ی.د. پەیمان رمضان احمد
سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین