دوای راپەڕینە مەزنەکەی خەڵکی باشوری کوردستان لە ئازاری (١٩٩١)ی زایینی، و ئازادکردنی زۆربەی ناوچە داگیرکراوەکانی ئەو پارچەیەی کوردستان، کە بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ و دوور لە ھەموو ئازادی و بەرەوپێشچونێک لە گشت بوارەکانی ژیاندا، لە ژێر دەستی داگیرکەرە یەک لە دوای یەکەکانی کوردستاندا بوون، خەونی لەمێژینەی خەڵکی کوردستان لە بوونی دەسەڵاتی خۆماڵی ھاتەدی، ئەویش پێک‌ھێنانی حکومەت و پەرلەمانی کوردستان بوو.
لەگەڵ ھەموو ئاستەنگ و گیروگرفتەکانیش لەلایەن دوژمنانی گەلەکەمان، لەسەر ئاستی ھەرێمایەتی و نێودەوڵەتیشدا حکومەتی ھەرێمی کوردستان وەک ئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتمانی رۆڵی بەرچاوی بینی لە ئاوەدانکردنەوەی کوردستان و بونیادنان و نوێکردنەوەی دامودەزگاکانیدا، بە تایبەت برەودان بە زانکۆکان و کردنەوەی زانکۆ و ناوەندی نوێی خوێندنی باڵا. لە پاڵ زانکۆ دێرینەکانی: (سلێمانی و سەڵاحەددین)، چەند زانکۆیەکی دیکەش کرانەوە، وەک: (زانکۆی دھۆک) و (زانکۆی کۆیە)و ... تاد.
پاش کردنەوەی (زانکۆی کۆیە)ش لە ساڵی ٢٠٠٤دا، (کۆلێژی زانستەمرۆڤایەتییەکان) وەک پێویستییەکی بابەتی لە شاری رانیە کرایەوە، کە (٣) سێ بەشی لەخۆدەگرت: (مێژوو، جوگرافیا‌و زمانی عەرەبی)، دواتر ھەمان ساڵ (کۆلێژی زمان) لە شاری قەڵادزێ کرایەوە، و بەشی (زمانی عەرەبی)ی (کۆلێژی زانستەمرۆڤایەتییەکان)یشی خرایەسەر.
ھەروەک لە ساڵی ٢٠٠٥شدا (بەشی فەلسەفە) لە (کۆلێژی زانستەمرۆڤایەتییەکان) کرایەوە. لە ساڵی ٢٠٠٨یشدا (کۆلێژی پەرستاری) لە رانیە کرایەوە، کە ئەویش سەر بە (زانکۆی کۆیە) بوو. پاشان لە ساڵی ٢٠٠٩دا بەشی (زمانی ئینگلیزی) لە (کۆلێژی زمان) کرایەوە. ھەمان ساڵ و لە رانیە (کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت) کرایەوە، کە بەشەکانی (کوردی، عەرەبی، کۆمپیوتەروماتماتیک)ی لەخۆدەگرت.
زیادبونی بەش و کۆلێژەکانیش لە ناوچەکەدا، رێخۆشکەر بوون بۆ کردنەوەی زانکۆیەکی سەربەخۆ لە دەڤەری راپەڕین (بیتوێن و پشدەر)، ئەمەش لەگەڵ کردنەوەی ھەریەک لە زانکۆکانی: (ھەڵەبجە، زاخۆ، گەرمیان)، کە پاڵپشت بوو بە فەرمانی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، ژمارە (١٦٧٠) لە (٢٠١٠/٧/٨)، بڕگەی (یەکەم)ی (ماددەی حەوتەم) لە یاسای وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ژمارە (١٠)ی ساڵی (٢٠٠٨).
دوای ئەوەش، ئەنجومەنی زانکۆ رۆژی (٤/٤)ی ھەموو ساڵێکی وەک (رۆژی زانکۆی راپەڕین) پەسەندکرد.
کردنەوەی (زانکۆی راپەڕین) لە ناوچەکەدا، بە ھەوڵ و کۆششی دڵسۆزان و زانستخوازان لە ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە کابینەی شەشەمی حکومەتی ھەرێم و بە ھاوکاریی زۆری (زانکۆی کۆیە) بوو.
لە ساڵی ٢٠١٣شدا لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی عیراقەوە بە رەسمی دان بە زانکۆی راپەڕین نراو خرایە ناو لیستی زانکۆ باوەڕپێکراوەکانی وڵاتەکەوە.
ئامانج لە کردنەوەی ئەم زانکۆیە، بەرزکردەوەی ئاستی زانستە لە بوارە جیاجیاکاندا وەک پێویستییەکی ھەنوکەیی بۆ دەڤەرەکەو بەرزکردنەوەی ئاستی رۆشنبیری و پێگەیاندنی کادری ئەکادیمی و ئامادەکردنیان بۆ بازاڕی کار.
یەكەمین خوولی دەرچووانی زانکۆ لە ساڵی خوێندنی (٢٠١١ – ٢٠١٢)دا بووە، ساڵی خوێندنی (٢٠١٢ - ٢٠١٣)دا خوولی دووەم، و له ساڵی خوێندنی (٢٠١٣ - ٢٠١٤)ش خوولی سێیه‌می دەرچووان بەڕێوەچووە. له‌و خوولانه‌ی دهرچوونیشدا له (زانکۆی راپه‌ڕین) سەدان خوێندكار لە پسپۆڕییە جیاوازەكاندا بڕوانامەی بەكالۆریۆسیان بەدەستهێناوە.
زانكۆی راپەڕین دوای دامەزراندنی بەرنامەڕێژییكردووە بۆ بەرەوپێشبردنی زانكۆ و بەرزكردنەوەی ئاستی زانستی و كردنەوەی بەشی دیكە، بۆ ئەم مەبەستەش بە سوودوەرگرتن لە بەرنامەی تواناسازی ژمارەیەكی زۆر خوێندكاری بۆ خوێندنی دكتۆرا‌و ماستەر بۆ زانكۆ پێشكەوتووەكانی جیهان لە پسپۆڕییە جیاوازەكاندا ناردووەو چەند خوێندكارێكیش لە زانكۆكانی ناوخۆ دكتۆرا و ماستەر ده‌خوێنن.
زانكۆی ڕاپەڕین لەئێستادا كۆرسی خوێندنی ماستەری لە چەند پسپۆرییەكی جیاوازدا كردۆتەوە: (پەرستاری، زمان و ئەدەبی كوردی، مێژوو، جوگرافیا، فەلسەفە، ئەدەبی عەرەبی ) و دکتۆرا لە پەرستاری، هەروەها لە هەوڵیشدایە لە ئاینده‌دا خوێندنی ماسته‌ر و دكتۆرا لە چه‌ند پسپۆرییه‌کی تردا بكاتەوە.
ده‌رباره‌ی گه‌شه‌پێدانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی زانکۆ و پلانیشی بۆ ئاینده، رۆژانی ١٤-٢٠١٤/٤/١٥ کۆنفرانسی (بارودۆخی ئێستا و گەشەپێدانی ستراتیژی داهاتووی زانکۆی راپەڕین)ی رێکخست، و تێیدا پلانی خۆی تا ٢٠٢٠ داڕشت.
جگه له راپه‌ڕاندنی ئه‌رکی کارگێڕی و سه‌رپه‌رشتیکردنی خوێندنی به‌رایی (به‌کالۆریۆس) و خوێندنی باڵا (ماسته‌ر)، و سازکردنی سیمیناری به‌رده‌وام له‌لایه‌ن مامۆستا و خوێندکاران له پسپۆڕییه‌کانی خۆیاندا، زانکۆی راپه‌ڕین چه‌ندین چالاکی و فێستیڤاڵ و ۆرکشۆپ و سیمپۆزیم و زنجیرهسیمینار و کۆنفرانسی زانستی له بوار و کایه جیاوازه‌کاندا رێکخستوه، له‌وانه:
* به‌شداریی به‌رچاوی زانکۆ و خوێندکاران له یاده‌وه‌ریی ساڵانه‌ی راپه‌ڕین (٥ی ئازار) له رانیه.
* به‌شداریی کارای زانکۆ و خوێندکاران له یاده‌وه‌ریی ساڵانه‌ی کاره‌سات و راپه‌ڕین و رۆژی شه‌هیدی زانکۆ (٤/٢٤) له قه‌ڵادزێ.
* ئه‌نجامدانی چالاکیی ههمهجۆر له‌لایه‌ن خوێندکارانی به‌شه جیاجیاکانه‌وه له رۆژی زانکۆ‌دا (٤/٤).
* ئه‌نجامدانی چه‌ندین خول و ۆرکشۆپ و چالاکیی بواری میدیا و په‌یوه‌ندییه‌کان له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌یوه‌ندییه‌کان، راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نییه‌کانی زانکۆوه.
* سازکردنی چه‌ندین خول و پاڵه‌وانێتیی وه‌رزشی له نێوان خوێندکاران و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی چالاکیی رۆشنبیری و وه‌رزشیی زانکۆوه.
* رێکخستنی چه‌ندین کۆڕ و سیمینار و پێشانگا و چالاکیی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری و رۆشنبیری له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی چالاکیی رۆشنبیری و وه‌رزشیی زانکۆوه.
* به‌شداریی کارای زانکۆ و خوێندکار و مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانی له بۆنه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و کەلتورییەکاندا.
* ئه‌نجامدانی کۆنفرانسی (رێکخستنی بانگەشە بازرگانیەکان لە ڕێگەی هۆکارەکانی راگەیاندن بە پێی بنەما نێودەوڵەتیەکان)، له‌لایه‌ن فاکه‌ڵتیی پەروەردەی بنەڕەت بە هاوکاری فەرمانگەی راگەیاندنی راپەڕین، رۆژانی ٢٥و٢٠١٣/٦/٢٦ له رانیه.
* سازکردنی کۆنفرانسی زمانی کوردی له‌لایه‌ن به‌شی (زمانی کوردی)ی (فاکه‌ڵتیی په‌روه‌رده) له رۆژانی ٢٤و ٢٥و٢٠١٣/٩/٢٦ له قه‌ڵادزێ به ناونیشانی (زمانی کوردی لە نێوان ئەرکی رۆشنبیری و زانستی دا).
* ئه‌نجامدانی هەڵمەتێکی هۆشیاریی جه‌ماوه‌ری بۆ پاراستنی پاشماوە و پارچه شوێنەوارییەکان له‌لایه‌ن به‌شی (مێژوو)ی (فاکه‌ڵتیی زانسته‌مرۆڤایه‌تییه‌کان)ه‌وه، رۆژانی ١٩و٢٠و٢١ /١ /٢٠١٤
* ئه‌نجامدانی کۆنفراسی (راگه‌یاندن و تێرۆر) له ساڵیادی رۆژنامه‌نوسیی کوردی‌دا، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌یوه‌ندییه‌کان و راگه‌یاندنی زانکۆ، له ٢٠١٥/٤/٢٣ له رانیه.
* رێکخستنی زنجیره‌یه‌ک سیمیناری زانستیی ژینگەیی و هەڵمەتی نەمام چاندن و كردنەوەی پێشانگای وێنەیی ژینگەیی له‌لایه‌ن به‌شی (جوگرافیا)ی (فاکه‌ڵتیی زانسته‌مرۆڤایه‌تییه‌کان) به هه‌ماهه‌نگیی (فەرمانگه‌ی ژینگه‌ی راپه‌ڕین)، به دروشمی (پاراستنی ژینگه، پاراستنی خاک و نیشتمانه) له ٢٠١٥/٤/٢٧ له رانیه.
* سازدانی یه‌که‌مین فێستیڤاڵی به‌شی (باخچه‌ی ساوایان)ی (فاکه‌ڵتیی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌ت)، بە دروشمی (باخچەی ساوایان، یەكەم وێستگەی وەرچەرخانی راستەقینەی كۆمەڵ)، رۆژی ٢٠١٥/٥/١٦ له رانیه.
* ئه‌نجامدانی کۆنفرانسی (فه‌لسه‌فه، ئاین، سێکیولاریزم) له‌لایه‌ن به‌شی (فه‌لسه‌فه)ی (فاکه‌ڵتیی زانسته‌مرۆڤایه‌تییه‌کان)ه‌وه له ١٩ و ٢٠١٥/٥/٢٠ له رانیه.
* سەرپەرشتیكردنی پڕۆژەی IKURPP كە لەلایەن رێكخراوی IREXی ئەمەریکی سەرپەرشتیدەێت و بەشداریكردنی ٢ مامۆستای زانكۆی راپەڕین دوا كێبڕكی لەراهێنانەكانی ناوخۆ‌و ئەمریكا لە مانگی ئابی ٢٠١٥دا.
* كردنەوەی پێشانگایەك بۆ نمایشكردنی هێماكانی هاتووچۆ بەهاوبەشی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی راپەڕین لە رۆژی ٢٠١٥/١١/١٠.
* بۆ یۆبیلی زیوینی راپه‌ڕینی پێنجی ئازار، کۆنفرانسی (گه‌شه‌پێدانی راپه‌ڕین و خوێندنه‌وه‌یه‌کی نوێ بۆ ره‌هه‌نده‌کانی) له ٦ و٢٠١٦/٣/٧ له رانیه ئەنجامدرا.
* رێكخستنی خولێك بۆ فێرخوازانی سەنتەری كار بەهاوبەشی پەیمانگای ALATIC و بەبەشداری (١٥٠) خوێندكار بۆ ماوەی (٢) رۆژ بەڕێوەچوو. لەبەرواری (٨ - ٩ /٣ /٢٠١٦).
* بە ئەنجامگەیاندنی فێستیڤاڵی ساڵانەی بەشی باخچەی ساوایانی فاكەڵتی پەروەردەی بنەڕەت. (٢٠١٦/٥/٧)
* بە بۆنەی رۆژی زانكۆوە و فێستیڤاڵێكی زانستی بۆ كۆلێژی پەرستاری لە بەرواری ٢٠١٦/٤/٤ ڕێکخرا.
* رێكخستنی سیمینارێك بۆ ستافی كونسوڵخانەی ئەمەریكا لە كوردستان دەبارەی (خوێندن لە ئەمریكا) بۆ خوێندكارانی زانكۆمان لە ٢٠١٦/٤/٥
* رێكخستنی چالاكییەكی زانستی و مەراسیمێك بۆ خوێندكارانی کۆلێژی پەرستاری لە هەفتەی جیهانی پەرستاراندا لە ڕێکەوتی ٢٠١٦/٥/٤.
* رێکخستنی فێستیڤاڵێكی زانستی خوێندکاران لە فاکەڵتی زانست بەشی کیمیا.
* بە هەوڵی بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەكان زانكۆی راپەڕین خرایە ناو كتێبی زانكۆ باوەڕپێكراوەكانی جیهان كە لەلایەن رێكخراوی یونیسكۆ لە چاپ دەدرێت. بۆ ساڵی ٢٠١٦.
* ئەنجامدانی زنجیرە سمینارێک بۆخوێندکارانی قۆناغی چواری سەرجەم کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆمان لە ڕۆژی ٨ / ٥ / ٢٠١٦، سیمینارە بەمەبەستی بەرەوپێشبردنی بەهرە و توانا مرۆییەی خوێندکاران و ئامادەیان بوو بۆ بازاڕی.
* ڕێکخستنی کۆڕ و سیمیناری فیکری و سیاسی و رۆشنبیری بۆ نوسەران و ڕوناکبیران و سیاسەتکارانى هەرێم بۆ تاوتوێکردنی ئەو ڕووداو و پێشهاتەنەی لە ناوچەکەدا ڕوودەدن. بەڕێزان بە پێی رێکەوتى پێشکەشکردن: (رەنگین نوری عەزیز، لوقمان حاجی ڕشید، ئەبوبەکر علی، د. سەروەر عەبدولرەحمان، مەلا بەختیار، ئارێز عبدلله، د. مەریوان وریا قانع و ئاراس فەتاح، جەمال حسێن، دانا عەسکەر، د. ئارام ڕەفعەت، د. یوسف محمد).
* بەشداری لە کۆنفرانسی (IAU (International association of Universities لە وڵاتی ئیتاڵیا .
* ئەنجامدانی یاداشتی لێكتێگەیشتنی ئەكادیمی لەگەڵ زانكۆی (University of Silesia in Katowice, Poland) – ٢٠١٦.
* ئەنجامدانی یاداشتنی لێكتێگەیشتن لەگەڵ زانكۆی (WORLD UNIVERSITY OF BANGLADESH) لە وڵاتی بەنگلادیش – ٢٠١٦.
* ئەنجامدانی یاداشتنی لێكتێگەیشتن لەگەڵ زانكۆی كوردستان لە شاری سنە ( ئێران-٢٠١٦).
* سەرپەرشتیاریكردنی پڕۆژی (World Bank) لەلایەن بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان و راگەیاندن پڕۆژەیەی ئاڵوگۆڕی زانستیە.
* بەشداریکردنی لەچەندین بەرنامەی تەلەفزیۆنیی رادیۆیی و لە ڕێی چەندین بەرنامەی میدیایی لەکەناڵە ناوخۆییەکان.
لەئێستادا زانكۆی راپەڕین چەند سەنتەرێكی گرنگی دامەزراندووە لەوانە:
* سەنتەری توێژینەوە
* سەنتەری پەرەپێدانی زمان
* سەنتەری گەشەپێدانی کار
زانكۆی راپەڕین لە ئێستا دا ئەندامی هەمیشەیی ئەم رێكخراوانەی خوارەوەیە:
* یەكێتیی زانكۆكانی جیهان (IAU)
* یەكێتیی زانكۆكانی ئۆراسیا (EURAS)
* داتابەیسی جیهانی بۆ خوێندنی باڵا (UNESCO)
هاوکات، ئێستا زانكۆی راپەڕین لەگەڵ چەندین زانكۆی ناوخۆیی و هەرێمی و جیهانیدا دەستەخوشكە، و پەیوەندیی زانستی هەیە. لەگەڵ (٣١) زانکۆی نێودەوڵەتیدا یاداشتی لێکتێگەیشتی ئیمزاکردووەو پڕۆژەو ئاڵوگۆڕی ستافی هەیە، کە سیانیان لە ئەمه‌ریکا و دوانیان لە بریتانیا، و چواریان لە تورکیا و ئەوانیتریش لە وڵاتانی سوید، ئیسپانیا، روسیا، ئەرمینیا، میسر، لوبنان، ئازه‌رباینجان، ئوردن، و ئێران ، بەنگلادش، پۆڵەندا، رۆمانیا، فەرەنسا ، پرتوگال، بولگاریا، ئیتالیا، ئەلمانیا.
وەک چۆن توانیویەتی بەشداری دەیان پڕۆژەی نێودەوڵەتی بکات، کە دیارترینیان بریتین لە: پرۆژەی (دایس ترەینینگ)ی رێکخراوی (داد)ی ئەڵمانی، ئیراسمۆس مەندۆس-مەرحەبای یەکێتیی ئەوروپا، و ھەریەک لە پرۆژەکانی (دروستکردنی پەیوەندی لە نێوان زانکۆ تازەکاندا، پرۆگرامی بەنێودەوڵەتیکردنی زانکۆکانی کوردستان، دروستکردنی سەنتەری پەرەپێدانی کار) کەوا ھەرسێکیان لە لایەن رێکخراوی (ئایرێکس)ی ئەمەریکییەوە جێبەجێدەکرێن.