بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانی زانكۆی راپەڕین، ئاگاداری ئەو خوێندكارانە دەكاتەوە كە لەكۆلێژەكانی پەرستاری و پەروەردەو پەروەردەی بنەڕەت لەقۆناغەكانی (دوو ، سێ) و ئەو فەرمانبەرو مامۆستایانەی زانكۆمان كە مەرجەكانیان تیایدایەو ئامادەكارییان كردووە بەیانی رۆژی چوار شەممە لەبری كاتژمێر (9:30) ی پێشنیوەڕۆ كاتژمێر (11)ی پێشنیوەڕۆی هەمان رۆژ لەهۆڵی ئەنجومەنی زانكۆ لەنهۆمی دووەمی سەرۆكایەتی زانكۆ لەرێگەی لیژنەیەكەوە چاوپێكەوتنیان لەگەڵ دەكرێت و پێویستە خوازیاران لەكاتی دیاریكراودا ئامادەبن بەپێچەوانەوە دەرفەتی چاوپێكەوتن دووبارە ناكرێتەوە.
کۆلێژی پەروەردە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خوێندنی (بەیانیان) ڕادەگەیەنێت
کۆلێژی پەروەردە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خوێندنی (بەیانیان) ڕادەگەیەنێتلیژنەی تاقیکردنەوەکانی کۆلێژی پەروەردە، ئاگاداری بەشداربوانی تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەم، خولی یەكەم دەکاتەوە، ئەمڕۆ (٨-١-٢٠٢٤) لە دوای کاتژمێر (٧:٠٠)ی ئێوارەوە دەتوانن سەیری ئیمەیڵەکانیان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنەوەی ئەنجامەکانیان.ھەر خوێندکارێک گازندەی لە ئەنجامەکانی ھەیە دەتوانێت ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە ڕێكەوتی (٩- ١٠ / ١ / ٢٠٢٤) سەردانی ھەردوو ھۆبەی (تۆمار و ژمێریاری)ی کۆلێژ بکات بە مەبەستی گازندە گرتن.
پیرۆزبایی لە خوێندکارە دەرچووەکان دەکەین و ئومێدی سەرکەوتن بۆ ئەو خوێندکارانەش دەخوازین کە لە خولی یەکەم دەرنەچوون .لیژنەی تاقیکردنەوەکانی کۆلێژی پەروەردە.
كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت خشتەی تاقیكردنەوەكانی خولی دووەم ڕادەگەیەنێت
لیژنەی تاقیكردنەوەكانی كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت خشتەی تاقیكردنەوەكانی (سیمستەری پاییزە) بۆ (خولی دووەم)ی خوێندنی (بەیانیان و ئێواران) ڕادەگەیەنێت.
بابەتی تر...
- کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان ئەنجامی کۆتایی گازندەی وەرزی یەکەم خولی یەکەم رادەگەیەنێت
- کۆلێژی پەرستاری ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی کۆرسی یەکەم خولی یەکەم ڕادەگەیەنێت
- کۆلێژی زانست ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی سیمستەری یەکەم ڕادەگەیەنێت
- کۆلێژی زانستەمرۆڤایەتیەکان ، ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی سیمستەری یەکەم خولی یەکەم ڕادەگەیەنێت